وەزارەتی گواستنەوە: یەکەم ئامێری سیستەمی پشکنینی ئەمنی گەیشتە فڕۆکەخانەی بەسڕە
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی گواستنەوە، ڕایگەیاند کە یەکەم ئامێری سیستەمی پشکنینی ئەمنیی گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە .
حوسێن زوبەیدی، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکان لە وەزارەتی گواستنەوە، لە راگهیندراوێكدا بڵاویکردەوە: "بە ئاڕاستەی ڕزاق موحەبس سەعداوی، وەزیری گواستنەوە، بۆ بەرزکردنەوەی کارامەیی ئەدای ئەمنی و پەرەپێدانی ژێرخانی فڕۆکەخانەکانی عێراق، ئامێری پشکنینی کەسەکان لە جۆری (Body Scan – Rohde & Schwarz) گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی بەسرە، کە لەناو هۆڵی گەشتیاراندا دابەش کراون بۆ ئەوەی بەپێی نوێترین پێوەر و تەکنەلۆجیای جیهانی لە بواری ئاسایش و سەلامەتیدا کار بکەن."
ههر به گوێرهی راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه كه : "ئەم ئامێرانە، بە یەکەمین جۆری خۆیان دادەنرێن کە دەچنە نێو عێراقەوە، لە چوارچێوەی پڕۆژەی دابینکردن، دامەزراندن و کارپێکردنی ئامێرەکانی پشکنینی جانتا، کەسەکان و ئۆتۆمبێلەکان، کە لەلایەن پارێزگای بەسرەوە گرێبەستی لەسەر کراوە"، ئاماژەی بەوەدا کە "ئامێرەکان بە سەرکەوتوویی جێگیر و کار پێکراون."
زوبەیدی جەختی کردەوە، "ئەم هەنگاوە نوێنەرایەتیی دەستکەوتێکی جۆری دەکات کە بەشدار دەبێت لە بەهێزکردنی ئاستی خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان و بەرزکردنەوەی کوالێتیی ئەدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە، کە ئەمڕۆ بووە بە یەکەم فڕۆکەخانە لە عێراقدا خاوەنی ئەم تەکنەلۆجیا پێشکەوتووە بێت."




