وەزارەتی گەنجینەی ئهمهریكا بانكى هودا سزا دهدات
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، سزایان بەسەر بانکی هودای عێراقیدا سەپاندوە چونکە هاوکاری دارایی "لایەنێکی تیرۆرستییان" کردوە و هەستاون بە بەکارهێنانی ئەو پارانەی بۆ پڕۆژەکانی عێراق دابینکراوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سزایان بەسەر بانکی هودای عێراقیدا سەپاندوە، کە وەک کەناڵێکی پارەدارکردنی لایەنێکی تیرۆرستی کاریکردوە و نیگەرانی سەرەکی لەبارەی سپیکردنەوەی پارە لە عێراق دروستکردوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەو بارەیەوە تۆڕی جێبەجێکاری یاساکانی تاوانی دارایی پێشنیازیکردوە ئەو بانکە لە سیستمی دارایی ئەمریکا جیا بکرێتەوە، ئەویش بە رێگریکردن لە دامەزراوە و ئاژانسە داراییەکان لەوەی هەژماری بانکی لە بانکی هودا دروست نەکەن، سەرەڕای ئەوەش سزاکان خاوەنی بانکەکەش دەگرێتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕو، بانکی هودا و لایەنگرە بیانییەکان کە ئێرانیشی تێدایە، هەلدەستن بە بەکارهێنانی ئەو پارانەی کە بۆ پڕۆژە و داواکارییە داراییەکانی هاوڵاتیانی عێراق دابینکراوە، ئەوەش هەڕەشە لەسەر سەقامگیری عێراق دروست دەکات.
هاوکات، هەریەکە لە ئیدارەی ئەمریکا و حکومەتی بریتانیا سزایان بەسەر چەند بەرپرسێکی ئێراندا سەپاند، کە بە نیازبون لە خاکی بریتانیا چەند چالاکوانێکی ئۆپۆزسیۆن تیرۆر بکەن.
