وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان رۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، به پشت به‌ستن به به‌ڵگه شه‌رعییه‌كانی بینینی مانگ و هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ لیژنه لاوه‌كییه‌كان بۆ چاودێریكردنی بینینی مانگ له‌سه‌ر ئاستی هه‌موە پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها به پشت به‌ستن به به‌ڵگه‌كانی فه‌له‌كناسی له هه‌رێمی كوردستان و له‌به‌ر نه‌بونی به‌ڵگه‌ی شه‌رعی پێویست، لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی سێشه‌ممه (9ـی نیسانی 2024) ته‌واوكاری مانگی ره‌مه‌زانە، دووسبه‌ی چوارشه‌ممه (10ـی نیسانی 2024) یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانە.
هەر ئێوارەی ئەمڕۆ دادگای باڵای سعودیە رایگەیاند، سبەی سێشەممە (9ـی نیسانی 2024) تەواوكەری مانگی رەمەزانەو رۆژی چوارشەممە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.
