وەزیری خوێندنی باڵا: زانکۆکانی هەرێم دان بە زانکۆکانی ناوەند نانێن و ئێمەش لە بەرامبەردا دان بە زانکۆکانیاندا نانێین
نەعیم عەبودی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەمڕۆ یەکشەممە، دووپاتی کردەوە کە وەزارەتەکەی پرەنسیپی بەرامبەرایەتی بەرامبەر زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەبەر. ڕوونیشیکردەوە، زانکۆکانی هەرێم دان بە زانکۆکانی حکومەتی ناوەند نانێن، وەزارەتیش "دان بە زانکۆکانیان نانانێت" ئەگەر هاتوو ئەو ڕێبازە نەگۆڕدرێت.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە"نەعیم عەبودی" وەزیری خوێندنی باڵای عێراق، ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکارانی لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاڵوگۆڕی زانستی لە نێوان زانکۆکانی ناوەڕاست و باشوور لەگەڵ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 ڕاگەیاند.
وەزیری خوێندنی باڵا ئاشکرای کرد کە زیاتر لە 370 خوێندکار لە پسپۆڕییە جیاوازەکاندا ئاڵوگۆڕیان پێ کراوە،بە جۆرێک 105 خوێندکاری هەرێم لە زانکۆکانی ناوەڕاست و باشوور وەرگیراون، لە بەرامبەردا 266 خوێندکاری ناوەڕاست و باشوور لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان وەرگیراون.
"عەبودی "جەختیکردەوە کە ئەم هەنگاوە دەستکەوتێکی گرنگە و هەنگاوێکی گەورەیە بەرەو بەهێزکردنی هاوکاریی ئەکادیمی، چونکە لە ساڵی 1991 ـەوە ئەم بەرنامەی ئاڵوگۆڕە وەستابوو. سەبارەت بە زمانی خوێندنیش ئاماژەی بەوە دا کە خوێندکارانی ناوەڕاست و باشوور لە هەرێم بە زمانی کوردی دەخوێنن و خوێندکارانی هەرێمیش لە زانکۆکانی ناوەڕاست بە زمانی عەرەبی دەخوێنن.
لای خۆیەوە" مستەفا ئەحمەد خەتاب"بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، ئەم ڕاگەیاندنەی بە خاڵێکی مێژوویی و دەستپێکێکی نوێی هاوکاری لە دوای ساڵانێک لە دابڕان وەسف کرد و سوپاسی هەوڵەکانی حکومەتی فیدراڵی کرد بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆژەیە.
