وەزیری دارایی تورکیا سەردانی وڵاتی قەتەر و کوێت دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزیری دارایی تورکیا، مەحەممەد شیمشەک سەردانی قەتەر و کوێت دەکات کە لەومیانەدا زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسان و وەبەرھێنەرانی ئەو دوو وڵاتە ئەنجام دەدات.
ئەمڕۆ چوارشەممە مەحەممەد شیمشەک سەردانی دۆحەی پایتەختی قەتەر دەکات و لەو میانیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، مەحەممە بن عەبدولڕەحمان ئال سانی کۆدەبێتەوە.
چاوەڕوان دەکرێت، وەزیری دارایی تورکیا لەمیانەی سەردانەکەی بۆ دۆحە لەگەڵ وەزیری دارایی قەتەر، عەلی بن ئەحمەد کواری و سەرۆکی جێبەجیکاری دەزگای قەتەر بۆ وەبەرھێنان مەنسور ئیبراھیم مەحمود کۆببێتەوە.
دواتر وەزیری دارایی تورکیا دوای کۆتایی ھاتنی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە دۆحە، سەردانی وڵاتی کوێت دەکات و لەگەڵ وەزیری دارایی و وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ئابووری و وەبەرھێنانی کوێت، نورا سلێمان سالم کۆدەبێتەوە، ھەروەھا محەمەد شیمشەک لە میانی سەردانەکەی بۆ کوێت لەگەڵ سەرۆکی جێبەجێکاری دەستەی گشتی وەبەرھێنانی کوێت، غانم سلێمان غونەیمان و ژمارەیەک وەبەرھێنەرانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
