وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سودانی سەبارەت بە بۆردومانی کێڵگە نەوتییەکان: پێویستە تاوانباران لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکەن
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند ،وەزیری دەرەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق قسەی کردووە سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر ژێرخانی وزە ،وجەختیکردوەتەوە لەسەر گرنگی لێپرسینەوە لە تاوانباران و ڕێگریکردن لە هێرشەکانی داهاتوو لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.
تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوە. لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا قسەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی،جەختی لە پاڵپشتی ئاسایش و سەقامگیری عێراق کردوەتەوە لەلایەن ئەمریکاوە، ئاماژەی بەوەکردووە لەگەڵ حکومەتی عێراقیشدا دەوەستین لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەکان، بەتایبەتی ئەوانەی کە دامەزراوە گرنگەکان و کەرتی وزە دەکەنە ئامانج.
هەروەها، "وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بە گرنگیی پێدانی بەردەوامی مووچەی هەرێمی کوردستان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆریی عێراق-تورکیاوە کرد".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پرسێکی دیکەی قسەکانی نێوانیان حەشدی شەعبی بووە کە مارکۆ روبیۆ "نیگەرانیی قووڵی ئەمریکای سەبارەت بە پڕۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبی دووپاتکردەوە".
