وەزیری ناوخۆ جەختی لەسەر باشتركردنی ئەدای ئەمنی و خزمەتگوزاریی دامەزراوەكانی وەزارەت كردەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، لە میانەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی راوێژكاری وەزارەت، ڕێنماییەكانی دەركرد و جەختی لەسەر باشتركردنی ئەدای ئەمنی و خزمەتگوزاریی دامەزراوەكانی وەزارەت كردەوە.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، سەرپەرشتی كۆبوونەوەی دەستەی راوێژكاری وەزارەتەكەی كرد بە ئامادەبوونی یاریدەدەر و بەڕێوەبەرە گشتییەكان،و ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ڕاپۆرتی دەسەڵاتی پشكنینی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ كرا سەبارەت بە پێكهاتە و بەش و فیرقە تازە دامەزراوەكان و ڕێگاكانی پێشكەشكردنی پاڵپشتی لۆجستیكی پێویست بۆیان.
ئاشكرشیكرد: ئامادەبووان باسیان لە پرسی چاندن و گواستنەوەی ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ كردووە.
وەزیر جەختیشیكردەوە: لە گرنگی بەرزكردنەوەی هەماهەنگی لەنێوان دەزگا پەیوەندیدارەكان بەتایبەتی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤ لە دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی، بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێكردنی رێكارە یاسایی و تەندروستییەكان و ڕێگریكردن لە هەر حاڵەتێكی ئیستغلالكردن یان بازرگانیكردن بە ئەندامەكانی جەستەی نایاسایی، بەمەبەستی پاراستنی ژیان و كەرامەتی هاوڵاتیان.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا باس لە كۆمەڵێك تەوەری بەرنامەی كار كرا، و وەزیری ناوخۆ جەختیكردەوە: لە پێویستی بڕیاردانی گونجاو سەبارەت بەوانە، بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە باشتركردنی ئەدای ئەمنی و خزمەتگوزاریی دامەزراوەكانی وەزارەتی ناوخۆ.
