المطلع
عاجل

post-image

وەزیری نەوت: هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بنەڕتدا بەشێکە لە بودجەی عێراق


00:14 عێراق
2025-04-17
69497

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: لە سەردانی ئەم جارەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان تاوتوێی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کرا و دەمانەوێت بەزووترین کات هەناردەی نەوت دەست پێ بکاتەوە.

چوارشەممە، 16ـی نیسانی 2025، حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند: هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بنەڕتدا بەشێکە لە بودجەی عێراق، زیاتر لە ساڵ و نیوێکە لەسەر هێڵین بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی میکانیزیمی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێگای بۆریی نەوتی عێراق_ تورکیا، چونکە پێویستییەکی زۆر هەیە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت و هەمەچەشنکردنی پشتگیریکردنی سامانی عێراقی و باشترکردنی بۆ هەردوو حکوومەت.

وەزیری نەوتی عێراق ڕاشیگەیاند: یاسای بودجە هەموار کرایەوە، 16 دۆلار تێچووی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت دیاری کراوە بۆ ئەوەی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت پڕبکاتەوە.

گوتیشی: تێچووی بەرهەمێنانی نەوت بەگوێرەی کێڵگە دەگۆڕێت هەر کێڵگەیەک تایبەتمەندی خۆی هەیە، هەندێک کێڵگە نەوت هەیە تێچووی بەرهەممهێنانی نەوت 23 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک.

حەییان عەبدولغەنی دەڵێت: دان بەوە دادەنێین ئەو کێڵگانەی لە هەرێمی  کوردستان هەن لە ڕووی تۆپۆگرافییەوە سەختن و بیرلێدان لە ناوچەکەدا پێویستی بە کات و توانای زۆرە.

وەزیری نەوتی عێراق، جەخت لەوە دەکاتەوە، تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان، 16 دۆلار دیاری کراوە و ئەو 16 دۆلارە نرخی کۆتایی نییە، تەنیا وەک سولفە وایە دواتر لە رێگەی کۆمپانیای ڕاوێژکارییەوە ئەو بڕە هەموار دەکرێتەوە، بەهۆی ئەوەی کێڵگەکان لە تێچوو وەک یەک نین، لایەنێکی ڕاوێژکاری دیاری دەکرێت بۆ ئەوەی وردبینی بۆ بکرێت، تا بزانرێت تیچووی نەوت چەندە تا دواجار بتوانرێت تێچووی ڕاستەقینەی هەر بەرمیلێک نەوت بخەمڵێنرێت.

وەزیری نەوت عێراق، زیاتر گوتی: بڕگەی دووەم پەیوەندی بە بەکاربردنی نێوخۆیی هەبوو ئەمەش لە یاسای بودجەدا دیاری کراوە و لە بودجەدا کە 46 هەزار بەرمیلە بۆ بەکاربردنی ناوخۆ و بەکاربردنی بەشێک لە پاڵاوگەکان تەرخان دەکرێت.

گوتیشی: بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان لە پشکی عێراق کەم کراوەتەوە و ئێمە قۆناغێک لە قۆناغەکان ڕۆژانە زیاتر لە سێ ملیۆن و 450 هەزار بەرمیل هەناردە دەکرا، بەڵام ئێستا سێ ملیۆن و 300هەزار بەرمیل کەم کراوەتەوە، بۆیە ئێمە مکوڕین لەسەر ئەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەست پێ بکرێتەوە.

دەربارەی گفتوگۆکانی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان حەییان عەبدولغەنی، ڕایگەیاند: دەرگاکانی گفتوگۆ هەمیشە کراوەن و هەر لەم سۆنگەیەوە ڕۆژی شەممە، 19ـی نیسانی 2025، شاندێکی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لە بەغدا دەبن و بەیەکەوە کۆ دەبینەوە بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن و هیودارین بەزووترین کات بگەینە ڕێککەوتن، چونکە سامانی عێراق پێویستیی بەوەیە هەناردەکردنەوەی نەوت دەست پێ بکاتەوە.

گوتیشی: لە سەردانی ئەم جارەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، ئەم بابەتە تاوتوێ کرا و بووە هۆکارێک ئەم پڕۆسەیە خێراتر بکرێت.

دەشڵێت: ئێمە مکوڕین لەسەر ئەوەی وڵاتانی ئۆپێک یەکگرتوو بن و عێراق مافی زۆری هەیە و بە دۆخێکی سەختدا تێپەڕیوە و نەیتوانییەوە برەو بە هەناردەکردنی نەوتی زیاتر بدات و مافی خۆیەتی پشکی خۆی زیاد بکات، ڕێککەوتن لەگەڵ چەندین کۆمپانیا کراوە و ئامانج لەوەش زیادکردنی بەرهەمی نەوتە و زیادکردنی یەدەگی نەوتی عێراقە.

باسی لەوەش کرد، ئەو پشکەی بۆ عێراق لە ئۆپێک دیاری کراوە بەهیچ شێوەیەک ناگونجێت لەگەڵ توانای ڕاستەقینەی بەرهەمهێنانی، عێراق لە ئێستادا توانای بەرهەم هێنانی زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیلە؛ جگەلەوەی لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دێت کە ڕۆژانە 400 بۆ 450هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا، بەیەکەوە دەگاتە نزیکەی شەش ملیۆن.

وەزیری نەوتی عێراق دەربارەی وەبەرهێنانی گاز ڕایگەیاند: وەبەرهێنانی گاز گەیشتووەتە لە 67٪ و تاوەکوو کۆتایی ساڵ دەگاتە 70٪.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

​طهران تشكر بغداد على تسهيل أربعين رحلة جوية يومياً عبر النجف

​طهران تشكر بغداد على تسهيل أربعين رحلة جوية يومياً عبر النجف

2026-10-03 16:02 755
خريطة احتياطيات الذهب العربية.. السعودية بالصدارة والعراق ثالثاً

خريطة احتياطيات الذهب العربية.. السعودية بالصدارة والعراق ثالثاً

2026-10-03 15:20 1289
القبض على تجار مخدرات دوليين على الحدود العراقية - السورية

القبض على تجار مخدرات دوليين على الحدود العراقية - السورية

2026-10-03 15:14 1525
اعتقال 308 متهمين خلال أيلول الماضي بينهم 31 بقضايا نزاهة

اعتقال 308 متهمين خلال أيلول الماضي بينهم 31 بقضايا نزاهة

2026-10-03 14:45 1630
تباين الذهب في الأسواق العراقية.. تراجع بالعاصمة وارتفاع بكردستان

تباين الذهب في الأسواق العراقية.. تراجع بالعاصمة وارتفاع بكردستان

2026-10-03 12:41 2335
مجلس النواب ينشر جدول أعمال جلسة يوم الإثنين المقبل

مجلس النواب ينشر جدول أعمال جلسة يوم الإثنين المقبل

2026-10-03 12:00 4526
الدولار يستهل بداية الأسبوع مرتفعاً مقابل الدينار العراقي

الدولار يستهل بداية الأسبوع مرتفعاً مقابل الدينار العراقي

2026-10-03 11:32 3020
التعليم تعلن تمديد التقديم إلى قنوات القبول المركزي

التعليم تعلن تمديد التقديم إلى قنوات القبول المركزي

2026-10-03 10:29 5719
الأنواء: 16 محافظة تسجل دون الأربعين درجة

الأنواء: 16 محافظة تسجل دون الأربعين درجة

2026-10-03 10:28 4816
الأنواء: استمرار فرص هطول الأمطار في البلاد

الأنواء: استمرار فرص هطول الأمطار في البلاد

2026-10-03 00:01 9795
ترامب: قضية إيران ستنتهي قريباً وستنخفض أسعار النفط

ترامب: قضية إيران ستنتهي قريباً وستنخفض أسعار النفط

2026-10-02 23:16 5155
العراق يثمن التفهم الأمريكي ويؤكد حصر السلاح وقرار الحرب بيد الدولة

العراق يثمن التفهم الأمريكي ويؤكد حصر السلاح وقرار الحرب بيد الدولة

2026-10-02 21:44 9823
استئناف الرحلات الجوية لشركات الطيران الإيرانية من وإلى مطار النجف

استئناف الرحلات الجوية لشركات الطيران الإيرانية من وإلى مطار النجف

2026-10-02 21:01 9214
العراق يحذر من تجدد الصراع الأمريكي الإيراني ويعلن استعداده للوساطة بينهما

العراق يحذر من تجدد الصراع الأمريكي الإيراني ويعلن استعداده للوساطة بينهما

2026-10-02 18:22 5595
اجتماع مرتقب بالرياض لتفعيل التعاون العسكري بين السعودية وتركيا وباكستان

اجتماع مرتقب بالرياض لتفعيل التعاون العسكري بين السعودية وتركيا وباكستان

2026-10-02 18:12 4456
الأنواء: لا مؤشرات لعواصف ترابية خلال الموسم الشتوي

الأنواء: لا مؤشرات لعواصف ترابية خلال الموسم الشتوي

2026-10-02 16:05 9739
​تحديث أمني عاجل من آبل لسد ثغرة استهدفت أجهزة آيفون وآيباد

​تحديث أمني عاجل من آبل لسد ثغرة استهدفت أجهزة آيفون وآيباد

2026-10-02 14:11 4739
سباق النقاط يشتعل اليوم في الدوري العراقي الممتاز ودوري الصالات

سباق النقاط يشتعل اليوم في الدوري العراقي الممتاز ودوري الصالات

2026-10-02 13:00 6742