وەزیری پیشەسازی: 102 هەزار کارمەند لە وەزارەتدا هەن و پێویستمان بە نیوەیان هەیە
وەزیری پیشەسازی و کانزاکانی عێراق، خالید بتال ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە 102،000 کارمەند لە وەزارەتی پیشەسازی هەیە و هەروەها ڕوونیکردەوە کە بەسرە میوانداری کۆنفرانسێک دەکات بۆ هاوبەشی کارەکانی حکومی لەگەڵ کەرتی تایبەتدا.
بتال لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی: مووچەی فەرمانبەرانی پلە نزمان زیاد کردووە، ئاماژەشی بەوەدا کە "سیستەمی بڕوانامە بارگرانی لەسەر بودجەی گشتی کردووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەندێک کارگەی کۆن هەن کە هێشتا بە شێوەیەکی نەریتی کاردەکەن" و جەختیکردەوە لەوەی "یەکێک لە گرنگترین کێشەکانی وەزارەت پرۆسەی دروستکردنی ستافە"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "شکستمان لە نێوان بەرپرسان و کارمەندانی وەزارەتدا دۆزیوەتەوە" و ئاماژە بەوە دەکەین کە کەرتی کانزا بەراورد دەکرێت بە کەرتی نەوت و پێویستی بە سەرنجێکی گەورەیە.
وەزیری پیشەسازی و کانزاکانی عێراق ڕوونیکردەوە نە بەسرە میوانداری کۆنفرانسێک دەکات بۆ "هاوبەشی کار لەگەڵ کەرتی تایبەتدا" و ڕوونیشیکردەوە کە "102 هەزار کارمەند لەو وەزارەتدا هەن و تەنها پێویستمان بە نیوەیان هەیە".
