المطلع
عاجل

post-image

وەزیری گواستنەوە: هێڵی ئاسمانیی عێراقی لە چاککردنەوەی ١٦ فڕۆکەدا سەرکەوتوو بووە


23:54 عێراق
2025-12-11
20404

ڕەزاق موحەیبس سەعداوی، وەزیری گواستنەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختی کردەوە کە هێڵی ئاسمانیی عێراقی لە چاککردنەوەی ١٦ فڕۆکەدا سەرکەوتوو بووە.

ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی گواستنەوە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی موتەڵع نێردراوە، ڕایگەیاند: "ڕەزاق موحەیبس سەعداوی، وەزیری گواستنەوە، ئەمڕۆ سەردانێکی مەیدانی بۆ بارەگای کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقی ئەنجامدا؛ بۆ ئاگاداربوون لە ڕەوتی کار و میکانیزمەکانی جێبەجێکردن لە بەشەکانی کۆمپانیاکەدا، بە ئامادەبوونی ئەندازیار مەناف عەبدولمونعیم عاجل، بەڕێوەبەری گشتی".

ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەشدا، کە سەعداوی گەشتەکەی بە دیدار لەگەڵ کۆمەڵێک لە فەرمانبەرانی کۆمپانیاکە دەستپێکرد کە بە خواستن گوازرانەتەوە بۆ کۆمپانیای 'مێنزیس' بۆ خزمەتگوزارییە زەمینییەکان، و ستایشی هەوڵ و ئەدای پیشەیی نایابیانی کرد، جەختیشی کردەوە کە ئەوان باشترین نوێنەری ناقڵی نیشتمانی بوون لە ڕووی پابەندبوون و کاراییەوە، هەروەها نووسراوی سوپاس و پێزانینی ئاڕاستە کردن وەک ڕێزێک بۆ بەخشین و هەوڵە بەردەوامەکانیان.

ڕاگەیەنراوەکە ئەوەشی خستەڕوو، کە گەشتەکەی وەزیر سەردانی سەنتەری چاککردنەوەی فڕۆکەکانی گرتەوە، تێیدا ئاگاداری کارە هونەرییەکان بوو کە بەڕێوەدەچن بۆ گەڕاندنەوەی فڕۆکە لەکارکەوتووەکان بۆ ناو خزمەتگوزاری.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، سەعداوی جەختی کردەوە کە هێڵی ئاسمانیی عێراقی سەرکەوتوو بووە لە چاککردنەوەی ١٦ فڕۆکە لە کۆی ٢٤ فڕۆکە، لەگەڵ بەردەوامیی کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی ژمارەی فڕۆکە ئامادەکان بۆ کارپێکردن لە کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای ساڵی داهاتوودا، هەوڵە گەورەکانی بەشی هونەری و کادیرانی چاککردنەوەشی بەرز نرخاند بۆ بەدیهێنانی ئەم دەستکەوتە.

پەرۆشیی خۆیشی دەربڕی بۆ بەردەوامیی پاڵپشتیکردنی ڕێڕەوی پەرەپێدانی کۆمپانیاکە لە بوارە جیاوازەکاندا، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەستە بە دۆسیەی گەڕانەوەی 'باڵندە سەوزەکە' بۆ ئاسمانی ئەوروپا و باشترکردنی ئاستی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە گەشتیاران دەکرێن.

سەعداوی ئاماژەی بەوەشدا، کە پێشکەوتنێکی گەورە هەیە لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانی هەڵگرتنی قەدەغەی ئەوروپا لە چوارچێوەی بەرنامەی راستکردنەوە (IOSA)، بە جۆرێک ڕێژەی ئەنجامدان گەیشتووەتە ٨١٪، هاوکات لەگەڵ چوونی کۆمپانیاکە بۆ قۆناغی وردبینیی ئەزموونی (Mock Audit) وەک ئامادەکارییەک بۆ پەسەندکردنی بە شێوەیەکی فەرمی لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا، کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی پابەندبوونە بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی سەلامەتی و بەهێزکردنی متمانەی کارپێکردن.

ڕاگەیەنراوەکە بەردەوام بوو لەوەی، کە گەشتەکەی وەزیر هەروەها سەردانی بارەگای کۆمپانیای 'مێنزیس'ی بۆ خزمەتگوزارییە زەمینییەکان لەخۆگرت؛ بۆ ئاگاداربوون لە وەرگرتنی وەجبەیەکی نوێی ئامێرەکانی خزمەتگوزاریی زەمینیی پێشکەوتوو و پەسەندکراو بەپێی بەرزترین پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، لە پێش هەموویانەوە پاسە مۆدێرنەکان کە تەرخانکراون بۆ خزمەتکردنی گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی عێراق، وەک پاڵپشتییەک بۆ هەوڵەکانی وەزارەت لە بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان بە هاوڵاتیان.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، سەعداوی جەختی کردەوە لەسەر گرنگیی پابەندبوونی تەواو بە ڕێنماییەکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراقی و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان لە سەرجەم پڕۆسەکانی کارپێکردن و کارگێڕیدا، بە جۆرێک کە پێگەی هێڵی ئاسمانیی عێراقی لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی بەهێز بکات، و ڕۆڵی وەک ناقڵی نیشتمانیی پێشەنگ لە خزمەتکردنی هاوڵاتی و گەشتیاری عێراقیدا بچەسپێنێت.

لە لای خۆیەوە، ئەندازیار مەناف عەبدولمونعیم عاجل، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە جەختی کردەوە، کە کۆمپانیاکە توانیویەتی ٨٠٪ی کەرەستە یەدەگەکان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە هەردوو کۆمپانیای بۆینگ (Boeing) و ئەیربەس (Airbus) دەست بخات، بە جۆرێک کە متمانەی پڕۆسەکان بەهێز بکات و ئامادەیی کەشتیگەلەکە بەرز بکاتەوە، ئاماژەی بەوەشدا کە گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنی فراوان لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان بۆ پەرەپێدانی بەرنامەکانی سەلامەتی و دابینکردنی پێداویستییە هونەرییە پێشکەوتووەکان.

بەڕێوەبەری گشتی ڕوونیشیکردەوە، کە چوار پاسی مۆدێرن وەرگیراون کە تەرخانکراون بۆ گواستنەوەی گەشتیاران لەنێوان فڕۆکە و هۆڵی گەشتکردن، لە سەرچاوەی جیهانی و مۆدێلی ٢٠٢٥ن، و بە سیستەمی فێنککەرەوەی کارایی بەرز کە لەگەڵ کەشوهەوای عێراقدا دەگونجێت ئامادەکراون، و هەر پاسێک توانای هەڵگرتنی ١١٠ گەشتیاری هەیە.

وتیشی: پاسە نوێیەکان بەوە جیادەکرێنەوە کە ئامادەکاریی تەواویان تێدایە بۆ خزمەتکردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە ڕێگەی دەروازەیەکی نزم و شوێنی جێگیرکردنی سەلامەت بۆ کورسیی جوڵاو ، جگە لەوەی هۆکاری ئاسوودەیی و سەلامەتیی زیادەیان تێدایە کە دەسکی دەستی و هێمای ڕێنمایی و ئاگرکوژێنەوە دەگرێتەوە، بە جۆرێک کە کوالێتیی خزمەتگوزارییە زەمنییەکان بەرز دەکاتەوە و متمانەی هاوڵاتیان بە ناقڵی نیشتمانی دەچەسپێنێت

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

مطالبة بانتخابات مبكرة... مظاهرات احتجاجية بإسرائيل ضد حكومة نتنياهو

مطالبة بانتخابات مبكرة... مظاهرات احتجاجية بإسرائيل ضد حكومة نتنياهو

2026-06-27 23:56 431
التقاعد والضمان الاجتماعي توضح تفاصيل زيادة الرواتب الأخيرة

التقاعد والضمان الاجتماعي توضح تفاصيل زيادة الرواتب الأخيرة

2026-06-27 23:51 815
العراق يقرر إيقاف استيراد الطماطم بجميع المنافذ الحدودية

العراق يقرر إيقاف استيراد الطماطم بجميع المنافذ الحدودية

2026-06-27 21:01 987
وفاة موقوف بمستشفى النجف ومكافحة المخدرات تفتح تحقيقاً بالحادثة

وفاة موقوف بمستشفى النجف ومكافحة المخدرات تفتح تحقيقاً بالحادثة

2026-06-27 18:31 1752
تحذير أمني... ثغرة خطيرة في إضافة جديدة ليوتيوب تهدد ملايين المستخدمين

تحذير أمني... ثغرة خطيرة في إضافة جديدة ليوتيوب تهدد ملايين المستخدمين

2026-06-27 21:32 1570
وزير الخارجية الإيراني يتوجه إلى العراق غداً على رأس وفد دبلوماسي

وزير الخارجية الإيراني يتوجه إلى العراق غداً على رأس وفد دبلوماسي

2026-06-27 22:40 1871
الصدر يدعو لتغييرات حازمة بالمنتخب العراقي بعد الخروج من كأس العالم

الصدر يدعو لتغييرات حازمة بالمنتخب العراقي بعد الخروج من كأس العالم

2026-06-27 20:33 2708
ضبط أدوية وتمور معده للتهريب في منفذ عرعر

ضبط أدوية وتمور معده للتهريب في منفذ عرعر

2026-06-27 20:01 3236
العراق يحصد 12.5 مليون دولار رغم الخروج المبكر من كأس العالم

العراق يحصد 12.5 مليون دولار رغم الخروج المبكر من كأس العالم

2026-06-27 19:28 2962
بقوة 6.5 درجة... زلزال يضرب منطقة هندو كوش بأفغانستان

بقوة 6.5 درجة... زلزال يضرب منطقة هندو كوش بأفغانستان

2026-06-27 18:59 3789
احذر إن كانت فصيلة دمك B.. دراسة تفجر مفاجأة عن مرض السكري

احذر إن كانت فصيلة دمك B.. دراسة تفجر مفاجأة عن مرض السكري

2026-06-27 17:24 4062
المالكي للسفير الإيراني: استقرار المنطقة يتطلب استمرار التواصل والتنسيق الإقليمي

المالكي للسفير الإيراني: استقرار المنطقة يتطلب استمرار التواصل والتنسيق الإقليمي

2026-06-27 16:38 3450
​تحذير إيراني شديد اللهجة للسفن العابرة لمضيق هرمز

​تحذير إيراني شديد اللهجة للسفن العابرة لمضيق هرمز

2026-06-27 16:34 3068
التربية تحسم الجدل بشأن نظامي التحميل والمحاولات... إليكم التفاصيل الكاملة

التربية تحسم الجدل بشأن نظامي التحميل والمحاولات... إليكم التفاصيل الكاملة

2026-06-27 15:30 5648
الزيدي: علاقتنا مع إيران قائمة على المصالح.. ونتجه لشراكة اقتصادية مع أميركا

الزيدي: علاقتنا مع إيران قائمة على المصالح.. ونتجه لشراكة اقتصادية مع أميركا

2026-06-27 14:52 3373
مونديال 2026 يقترب من الأدوار الإقصائية.. 28 منتخباً يحسمون التأهل

مونديال 2026 يقترب من الأدوار الإقصائية.. 28 منتخباً يحسمون التأهل

2026-06-27 13:58 4204
ديمبيلي يقتحم سباق الحذاء الذهبي.. والسنغال تحسم عبورها إلى دور الـ32

ديمبيلي يقتحم سباق الحذاء الذهبي.. والسنغال تحسم عبورها إلى دور الـ32

2026-06-27 12:36 4679
أسعار الذهب تعاود الارتفاع في العراق وتسجل مستويات جديدة

أسعار الذهب تعاود الارتفاع في العراق وتسجل مستويات جديدة

2026-06-27 12:04 4506