وەڵامێک لە سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان بۆ یه‌كێتی زانایان
سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان له باره‌ی فه‌توایه‌كی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان،روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستاندا هاتووه: ئەنجوومەنى باڵاى فەتواى یه‌كێتیزانایانى ئایینى ئیسلامى کوردستان، لە رۆژى 24/10/2023 فەتوایەکی بڵاوکردووه‌ته‌وه کە ئەنجوومەن بە كۆی ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانی پێیانوابووە وه‌رگرتنی كرێی ماندوبونی پارێزه‌رایه‌تی (أتعاب المحاماه) له‌وكه‌سه‌ی كه هه‌موو ده‌عواكه‌ی یان به‌شێكی دۆڕاندووه، حه‌رامه و پێویسته پارێزه‌ران وه‌رینه‌گرن، بادادگاش دیاری بكات و پێی بدات.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه: ئێمە لە سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، پێمانوایە لەیەکتێنەگەیشتن هەیە و پرسیارەکە وەک خۆى و بە تەواوى لایەنەکانى ئەنجوومەنى فەتوا نەگەیشتووە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: ماندووبوونى پارێزەرایەتیى بە گوێرەى یاسای پارێزەرایەتیى و یاسا بەرکارەکاندیاریكراوە، کە لە سەرچاوەى شەریعەتى ئیسلامی و عورفى کۆمەڵگه‌ى کوردەوارییى و یاساكانىهاوشێوەى پارێزەرایەتیى وڵاتانى ئیسلامییەوە هاتووە، کە زۆرینەى موسڵمانن و پابەندن بەپرنسیپەکانى ئیسلامەوە.
سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان دواجار رایگه‌یاند، لە رۆژانى داهاتوو لەگەڵ بەڕێزان سەرۆک وئەنجوومەنى فەتوا لەسەر هێڵ دەبین و بابەتەکەیان بە تەواوى بۆ روون دەکەینەوە و بەرچاوروونیانلەمبارەیەوە پێ ڕادەگەیەنین .
