٣٣ هەزار و ٥٣٦ زیندانیكراو بە لێبوردنی گشتی ئازادکراون
ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ،ئاشکرایکرد نزیکەی ٣٣ هەزار و ٥٣٦ زیندانیكراو بە یاسای لێبوردنی گشتی ئازادکراون.
ئەنجوومەنی دادوەری لە راگهیندراوێكدا بڵاویکردەوە، "کۆی ئەو کەسانەی لە زیندان و ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن ئازاد کراون بەپێی یاسای لێبوردنی هەموارکراوی ژمارە ٢٧ی ساڵی ٢٠١٦ گەیشتووەتە ٣٣ هەزار و ٥٣٦ کەس، هاوکات ژمارەی ئەو کەسانەی لەخۆیان گرتووە، لەنێویاندا تۆمەتباران کە فەرمانی دەستگیرکردن یان بانگهێشتکردنیان لەسەر دەرچووە، ئەوانەی کەفالەتیان لەسەرە، و ئەوانەی بە غیابی سزادراون، گەیشتووەتە ٣٣ هەزار و ٥٣٦ کەس". ١٣٦ هەزار و ٨١٧ کەس".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "کۆی گشتی ئەو بڕە پارەیەی کە وەرگیراوەتەوە ٣٧ ملیۆن و ١٤٤ هەزار و ٣٤٠ هەزار و ٤٩٩ دینار بووە، کۆی گشتی ئەو بڕە پارەیەی بە دۆلار وەرگیراوەتەوە ٣٤ ملیۆن و ٣٤٧ هەزار و ٢٥٤.٤٤ دۆلار بووە".
