پارتی و یه‌كێتی هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندن دژی یه‌كدی راده‌گرن
له‌تیف نێروه‌یی، لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كیتی رایگه‌یاند، له‌پێناو زه‌مینه‌سازی بۆ كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی هه‌ردولا، هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندنیان له‌دژی پارتی راگرتوه هه‌رچه‌نده پارتی دوێنێ وه‌كو پێویست پابه‌ند نه‌بوه.
لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، به میدیای نزیك له پارتی وتوه،وموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە "حیزب رێنمایی دەرکردوە بۆ راگرتنی هەڵمەتی میدیایی و هێورکردنەوەی دۆخەکە بۆ زەمینەسازی بۆ کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسیی هەردولا لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکومەتی عێراق و وەرگرتنی پشکی کورد."
لەتیف نێروەیی وتوشیه‌تی"هەرچەند لایەنی بەرامبەر(پارتی) دوێنێ وەکو پێویست پابەند نەبو، بەڵام ئێمە لە دوێنێوە بەشێوازێکی کردەیی پابەند بوین."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه چاوەڕوان دەکرێ لە رۆژانی داهاتودا هەردو شاندی دانوستاندنکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببنەوە.
لەتیف نێروەیی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه"ئێمە هەمیشە هەوڵی بەرگریمان داوە و لە زۆر قۆناغیش بە رێنمایی حیزب بێدەنگ بوین، بەڵام هەندێجار بەرامبەر هێرشکردنە سەر سەرۆک و حیزبەکەمان بەرگریمان کردوە."
