پاریس شکستی بە برێست هێنا و هەنگاوێک لە قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ نزیک بوەوە
لە چامپیۆنز لیگ پاریس بە سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی بە برێست هێنا و هەنگاوێک لە قۆناغی 16 نزیک بوەوە.
لە یارییەکانی قۆناغی پلەی ئۆفی چامپیۆنز لیگ، برێست لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سان جێرمانی کرد.
لە تایمی یەکەم، پاریس باشتر بینران و کۆنترۆڵی یارییەکەشیان کرد، ئەمەش وایکرد لە خولەکی 21 بە لێدانی سزا گۆڵی پێشکەوتن لەلایەن ڤیتینهاوە تۆماربکەن، پێش کۆتایی تایمەکەش لە خولەکی 45 عوسمان دیمبلی گۆڵی دووەمی بۆ تۆمارکردن.
لە تایمی دووەم، دووبارە پاریس باشترا، لەگەڵ ئەوەشدا یانەی خاوەن یاریگا هێرشی زیاتریان دەبرد، بەڵام ئەوە واینەکرد پاریس لە گۆڵ تۆمارکردن بوەستێت و لە خولەکی 66 دیمبلی بۆ سێیەم جار تۆڕی گۆڵەکەی برێستی هەژاند و سەرەنجامیش یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
بەو بردنەوەیش کوڕانی ئینریکی هەنگاوێک لە قۆناغی 16 نزیکبونەوە و لە 19ی ئەم مانگەش لە یاریگای خۆیاندا لە یاری گەڕانەوە میوانداری برێست دەکەن.
