پارێزگاره كورده‌كه‌ی حه‌سه‌كه: بێ جیاوازی خزمه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌كه‌ین
نوره‌دین عیسا ئه‌حمه‌د وه‌ك پارێزگاری حه‌سه‌كه له رۆژئاڤای كوردستان ده‌ستبه‌كاربوو، به‌مه‌ش بووه یه‌كه‌م پارێزگاری كورد كه ئه‌و پۆسته له‌و شاره وه‌ربگرێت و نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی خواست و داواكارییه‌كانی كورد‌و هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه بكات.
نوره‌دین عیسا ئه‌حمه‌د، دوای رێككه‌وتنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و حكومه‌تی دیمه‌شق، له‌سه‌ر پێشنیاری هه‌سه‌ده وه‌ك پارێزگاری حه‌سه‌كه ده‌ستنیشانكراو پاش گه‌یشتنیشی به‌شاره‌كه رایگه‌یاند: ئه‌م ده‌ستكه‌وته به ڕ‌ه‌نجی شه‌هیدان، وڵاتپارێزان و گه‌له‌كه‌مان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه هاته دی، كه ساڵانێكه بۆ ئه‌م ڕ‌ۆژه تێكۆشانیان كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌مه یه‌كه‌مجاره پارێزگاری پارێزگای حه‌سه‌كه كه‌سێكی كورد بێت، به‌ڵام ئێمه له‌سه‌ر یه‌كێتی و هاوپشتیی پێكهاته‌كان كار ده‌كه‌ین و ده‌زگاكانمان بۆ خزمه‌تی گه‌ل به‌هێز ده‌كه‌ین.
نوره‌دین عیسا ئه‌حمه‌د، رۆژی 4ی2ی2026 وه‌ك كاندیدی پارێزگار دیاریكراو گه‌یشته شاری حه‌سه‌كه‌و به گه‌رمی له‌لایه‌ن دانیشتووانی شاره‌كه‌وه پێشوازی لێكرا.
دیاریكردنی نوره‌دین عیسا به‌شێكه له‌خاڵه‌كانی رێككه‌وتنی هه‌سه‌ده و حكومه‌تی سوریا، كه له 30ی1ی2026 له‌سه‌ری رێككه‌وتن، كه یه‌كێك له‌خاڵه‌كان ئه‌وه‌یه پارێزگارێك بۆ حه‌سه‌كه به‌پێشنیاری هه‌سه‌ده ده‌ستبه‌كاربێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له‌شاره‌كه ده‌مێننه‌وه‌و هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا ناچنه شار و گونده كوردییه‌كانه‌وه.
نووره‌دین ئه‌حمه‌د له‌ساڵی 1969 له‌شاری قامیشلۆ له‌دایكبووه، هه‌ڵگری بڕ‌وانامه‌ی دیپلۆمه له‌ئه‌ندازیاریی میكانیك و كاره‌با له‌زانكۆی دیمه‌شق، له ساڵی 1993ـه‌وه وه‌ك ئه‌ندازیار له‌به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تیی په‌یوه‌ندییه ته‌ل و بێته‌له‌كان له‌حه‌سه‌كه و قامیشلۆ كاریكردووه و له ساڵی 2012وه چووه‌ته ناو بواری سه‌ربازی و به‌رگری له‌ناوچه‌كه، پله‌كانی بڕ‌یوه تا پۆستی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی له‌هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك وه‌رگرتووه دوای دامه‌زراندنی له‌مانگی10ی ساڵی 2015 هه‌روه‌ها ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كان بووه.
رێككه‌وتنی هه‌سه‌ده و حكومه‌تی سوریا، دوای ئه‌و به‌رخۆدانه بوو كه شه‌ڕ‌ڤان له‌به‌ره‌كانی حه‌سه‌كه و قامیشلۆ و كۆبانێ ئه‌نجامیانداو رێگریان له هاتنی چه‌كدارانی حكومه‌تی سوریا بۆ رۆژئاڤا كرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه بوو، كه مه‌زڵوم عه‌بدی رێككه‌وتنی 18ی1ی2026ی ره‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: به‌رگری له‌گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش بووه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ رێككه‌وتنێكی گشتگیرتر كه پارێزگاری له‌تایبه‌تمه‌ندی ناوچه كوردییه‌كان و مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بكات وه‌ك كوتله‌یه‌كی سه‌ربازی،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، پارێزگاری له سه‌قامگیری ناوچه كوردییه‌كان ده‌كه‌ن و هێزه‌كانی ئاسایشی سوریاش به شێوه‌یه‌كی كاتی له‌چوارگۆشه‌ی ئه‌منی جێگیر ده‌كرێن، به‌بێ بوونی هیچ ئه‌ركێك.
