المطلع
عاجل

post-image

پارێزگارى هەولێر و پارێزگارى پارێزگای کوردستان ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك ئیمزا ده‌كه‌ن


20:53 كوردستان
2025-05-21
113150

پارێزگارى هەولێر و پارێزگارى پارێزگای کوردستان ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك ئیمزا ده‌كه‌ن، كه‌ سێ بواری جیاواز له‌ خۆ ده‌گرێت و ئامانج لێی پێشخستنی ئاستی پەیوەندییەکان و قازانجی ئابووری و خۆشگوزەرانی پارێزگاکەیە.

چوارشه‌ممه‌، 21ـی ئایاری 2025، لە چوارچێوەى سێیەمین کۆبوونەوەی هاوبەشی پارێزگا هاوسنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەر یەک لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئارەشی زرێ تەنی لهۆنی، پارێزگاری کوردستان، بەمەبەستی پتەوکردن و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پارێزگای کوردستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، یاداشتێكی لێکگەیشتن لە بواره‌كانی ئابووری، کولتووری - کۆمەڵایەتی، زانستی – تەکنەلۆجییان ئیمزا كرد، كه‌ ئامانج لێی بەکارهێنان و سوودەرگرتنی باشتره‌ لە ده‌رفه‌ت و تواناکان لەپێناو پێشخستنی ئاستی پەیوەندییەکان و قازانجی ئابووری و خۆشگوزەرانیی خەڵکی ناوچەکە. یاداشته‌كه‌ش چه‌ند خاڵێكی له‌ خۆ گرتووه‌، كه‌ ئه‌مانه‌ن:

ماددەی یەکەم/ تەوەری ئابووری: گەشەپێدانی هاوکاریی سنووری و پەرەپێدانی بونیاتنەرانەی ژێرخانەکان

1-1. ئاسانکاریی بازرگانی و گومرگی:

* پێکهێنانی لیژنەی ژوورەکانی بازرگانیی بۆ چارەکردنی ناکۆکی یاسایی و ناکۆکیی لە ڕێککەوتنەکانی نێوان بازرگانان و چالاکانی ئابووری دوولایەن.

 

*هاوکاریی لایەنی پێوەندیداری گومرگی و هێزی سنوورەڤانی بە مەبەستی گۆڕینەوەی ئەزموون و ئاسانکاریی بازرگانیی یاسایی و نەهێشتنی کێشەکان لە ئیقامەی هاوڵاتیان.

* زەمینەسازی هەلومەرج بۆ گواستنەوەی ڕاستەوخۆی کاڵای هەناردەکراو و ئەوانەی کە ئەولەویەتی ماوەبەسەرچوونیان هەیە و خێرا خراپ دەبن و بەرهەمی کشتوکاڵی لە ڕێگای سیستەمی گواستنەوەی دوولایەن یان لە ڕێگەی کۆمپانیای هاوبەشی نێودەوڵەتی گواستنەوە.

 

* خۆبەدوورگرتن لە بڕیاری لەناکاو و بێپلانی سنووردارکردن لە گواستنەوەی کاڵا و ئاگادارکردنەوەی دەسبەجێی لە ڕێگای سکرتاریەتی هاوبەشەوە.

 

1-2. سەرمایەگوزاریی هاوبەش:

* هاندان و ڕاکێشانی سەرمایەدارانی بەتوانا و شایستە بۆ وەبەرهێنانی هاوبەش.

 

* ئەنجامدانی کۆنفرانسی هەلی سەرمایەگوزاریی هاوبەش.

 

1-3. ژێرخانەکان، گواستنەوە و خزمەتگوزاری تەکنیکی و ئەندازیاری:

* ئاسانکاری بۆ ئاڵوگۆڕی خزمەتگوزاری تەکنیکی و ئەندازیاری و هاوکاری لە پڕۆژەکانی بیناسازی، پەرەپێدانی ژێرخانی و پەرەپێدانی ڕێڕەوی گواستنەوە.

 

1-4. ئابووریی تەندروستی

* پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی پسپۆڕی (تخصصی)  و پسپۆڕیی ورد (فوق تخصصی) بە نەخۆشەکان لە هەرێمی کوردستان لە سەنتەرە پزیشکییەکانی  پارێزگای کوردستان (نەشتەرگەریی  پسپۆڕیی ورد، ژنان و منداڵبوون، شێرپەنجە، جوانکاری و پزیشکی ددان و …)

 

* برەودان و بەهێزکردنی گەشتیاریی تەندروستی، گەشەپێدانی ئێکۆتوریسمی تەندروستی و ڕێکخستنی بازاڕی نافەرمیی گەشتیاریی تەندروستی لەپێناو پاراستنی مافی ئەوانەی خزمەتی پزیشکی وەردەگرن

 

مادده‌ی دووه‌م/ تەوەری کولتووری - کۆمەڵایەتی - ژینگەیی: بەهێزکردنی شوناسی هاوبەش و هاوکارییە کولتوورییەکان

2-1. میراتی ڕۆشنبیری و گەشتیاری:

* ئەنجامدانی بۆنە هاوبەشەکان لەوانە فێستیڤاڵ، گەشتی ئاشنابوون بە گەشتیاری، کۆنفرانس و پێشانگای تایبەتمەند لە بواری گەشتیاری و کاری دەستی.

 

* زەمینەسازیی بۆ بەرفراوان کردنی هاوکاریی کۆمپانیای گەشتیاری بە مەبەستی پەرەپێدانی گەشتیاری و جێبەجێکردنی گەشتە هاوبەشەکان.

 

* پلاندانان بۆ گەشتی هۆشیاری و بەبازاڕکردن بۆ کۆمپانیا و چالاکوانانی بواری گەشتیاری تەندروستی بۆ سەردانی ئەو نەخۆشخانەیانەی مۆڵەتیان هەیە بۆ وەرگرتنی نەخۆشی نێودەوڵەتی (IPD) هەروەها شوێنە گەشتیارییەکان (ئیکۆتۆریسم) لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر گەشتیاری تەندروستی.

 

* ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی گەشتیاران و زیارەتکاران لە ڕێگەی سنووری و مۆڵەتی ئاسانکراو.

 

* بوژانەوەی ڕێگای زیارەتی و مێژووییە هاوبەشەکان بۆ سەردانی شوێنە ئاینی و مێژووییەکان و پەرەپێدانی ژێرخانی گەشتیاری

 

2-2. ڕۆشنبیری و هونەر:

* دانانی بناغەی بەڕێوەچوونی دوو ساڵانەی هەفتەی هونەری کوردی (فیلم، شانۆ، فێستیڤاڵەکانی مۆسیقا و هتد)

 

* هەوڵدان بۆ پێناسەکردن و دامەزراندنی خەڵاتی ئەدەبی - هونەری و کردنەوەی پێشانگای هاوبەشی کتێب و  بەرهەمی هونەری.

 

* هەوڵدان بۆ دروستکردنی ئەرشیڤێکی دیجیتاڵی و داتابەیسێکی هاوبەش لە ئەدەبیات و مۆسیقا و ئاوازی کوردی لۆکاڵی بە هاوکاری زانکۆ و دامەزراوە ئەدەبییەکان و دامەزراوەکان و هونەرمەندانی هەردوولا.

 

2-3. بوارەکانی کار و خوشگوزەرانی کۆمەڵایەتی:

*هەوڵدان بۆ بەستنی ڕێککەوتن لەبواری ئاڵوگۆڕی هێزی کار و پاراستنی یاسایی بۆ هێزی کاری لایەنەکان.

* دامەزراندنی سەنتەری ڕاوێژکاری پیشەیی و گەڕان بەدوای کاردا بە مەبەستی ئاسانکاری لە مەرجەکانی ناردنی هێزی کار لە هەردوو لایەنەوە.

 

*هاوکاری لە پەرەپێدانی ستانداردەکانی ڕاهێنانی کارامەیی و سەرچاوەکانی فێرکردن و خۆجێیکردنیان لە چوار بەشی پیشەسازی، خزمەتگوزاری، کشتوکاڵ، و ڕۆشنبیری و هونەر، و دامەزراندنی ناوەندی تەکنیکی و پیشەیی هاوبەش.

2-4. ژینگە و سەرچاوە سروشتییەکان

* پەرەپێدانی هاوکاریی بۆ دۆزینەوەی ڕێکاری پاراستنی دارستان و سەرچاوە ژینگەییەکان و سوودەکان و چارەسەرکردنی ئاستەنگە هاوبەشە ژینگەییەکان.

 

* ئاڵوگۆڕی ئەزموونی ژینگەیی و ڕاهێنان بۆ پێشخستنی چارەسەرکردنی ئاستەنگە ژینگەییەکانی هەردوو لایەن.

 

ماددەی سێیەم/ خوێندنی باڵا و داهێنان و تەکنەلۆژیا

* بەهێزکردنی هاوکاری دوولایەنە لە نێوان زانکۆکانی هەردوولا بەتایبەتی لە بوارە زانستییە نوێیەکانی وەک زیرەکی دەستکرد.

 

* فراوانکردنی هاوکاری لە بواری ئاڵوگۆڕی مامۆستا و خوێندکار لە نێوان زانکۆکانی دوو لایەن.

 

* بەڕێوەبردنی کۆنفرانس و بۆنەی هاوبەشی زانستی و ڕۆشنبیری لە نێوان زانکۆکانی هەردوولا.

 

* هەوڵدان بۆ کردنەوەی پلاتفۆرمی پەروەردەی ئۆنلاین (زانکۆی مەجازی) بە پێشکەشکردنی خولی هاوبەش.

 

* کردنەوەی کورسییەکانی توێژینەوەی هاوبەشی یونسکۆ.

 

* پێناسەکردن و ئەنجامدانی پڕۆژەی توێژینەوەی هاوبەش لە بواری تەحەددای هاوبەش وەک قەیرانی ئاو و وشکەساڵی، خۆڵ و ئاسایشی خۆراک و هتد، هەروەها پێدانی هەلی خوێندنی ٦ مانگ بە توێژەران لە زانکۆ و ناوەندەکانی توێژینەوەی لایەنەکان.

 

* زانکۆکانی هەرێم و زانکۆی کوردستان، هەوڵ بدەن بۆ یەکگرتن و یەکخستنی زمانی کوردی بە گشت دیالێکتەکان بە شێوەی دیجیتاڵ.

 

* هاوکاریکردن لە پەرەپێدانی ستانداردەکانی ڕاهێنانی کارامەیی و سەرچاوەی خولەکان و ئەنجامدانی خولی ڕاهێنان بۆ ڕاهێنەرانی کارامەیی پێویست بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق لە ناوەندەکانی ڕاهێنانی تەکنیکی و پیشەیی (فنی و حرفه‌ای) ئێران.

 

* هاوکاری بۆ پەرەپێدانی ئابووری دیجیتاڵی و ناساندنی توانا و بازرگانی لایەنەکان لە بواری تەکنەلۆژی.

 

* یارمەتیدان لە وەبەرهێنان لە یەکەکانی تەکنەلۆژیا و کۆمپانیاکانی بنەمای زانیاری (دانش‌بنیان) و تەکنەلۆژیا/ بازاڕی تەکنەلۆژیا بۆ ئاسانکاری هەناردەکردنی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیاکانی بنەمای زانیاری.

 

مادەی چوارەم: بەدواداچوون و جێبەجێکردن

* هەر دوو پارێزگار بە بەردەوامی لە پێوەندیدان بۆ جێبەجێ کردنی خاڵەکان و بڕگەکانی ئەم لێکگەیشتنامە بە هەماهەنگیی کونسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و پێوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق

.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

2026-11-07 19:29 1013
الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

2026-11-07 18:17 2213
غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

2026-11-07 18:13 3332
الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

2026-11-07 18:11 2714
العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

2026-11-07 16:18 3461
النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

2026-11-07 14:34 4220
إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

2026-11-07 15:26 3154
أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

2026-11-07 14:01 4304
توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

2026-11-07 12:34 3876
ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

2026-11-07 11:08 4425
اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

2026-11-07 10:21 4429
وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

2026-11-07 10:13 4477
مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

2026-11-07 09:42 5144
ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

2026-11-07 08:48 4168
تقرير يكشف كواليس إحباط ضربة إسرائيلية لإيران وتحرك واشنطن لتسوية خاطفة

تقرير يكشف كواليس إحباط ضربة إسرائيلية لإيران وتحرك واشنطن لتسوية خاطفة

2026-11-07 00:23 5895
الكهرباء توجه تحذيراً عاجلاً للمواطنين أثناء هطول الأمطار

الكهرباء توجه تحذيراً عاجلاً للمواطنين أثناء هطول الأمطار

2026-11-06 22:53 8054
بصمة حاسمة وتألق لافت.. بيلينجهام نجم أكتوبر في ريال مدريد

بصمة حاسمة وتألق لافت.. بيلينجهام نجم أكتوبر في ريال مدريد

2026-11-06 22:51 5932
مبادرة عراقية لوساطة إقليمية بين طهران وواشنطن استجابةً للرؤية الإيرانية التفاوضية

مبادرة عراقية لوساطة إقليمية بين طهران وواشنطن استجابةً للرؤية الإيرانية التفاوضية

2026-11-06 19:21 7105