پاشکۆی مۆندیالی 2026..مەندەلاوی پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی نیشتمانی دەکات
جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان موحسین مەندەلاوی پیرۆزبایی ئەو سەركەوتنە بەنرخەی هەڵبژاردەی نیشتمانی كرد بەسەر هاوتا ئەندەنوسیاكەیاندا.
نوسینگەی راگەیاندنی مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویکردەوە : پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانیمان دەكەین بۆ ئەم سەركەوتنە بەنرخ و شایستەیە بەسەر هاوتا ئەندەنوسیاكەیدا (1-0)، لە یارییەكانی پاشكۆی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026، كە لە شاری جەددە لە سعودیە بەڕێوەچوو.
ئاماژەی بەوەشكرد : هەروەها دەستخۆشی لەو ئاستە قارەمانانە و ئاستە ناوازەیە دەكەین كە یاریزانەكانمان لە یاریگادا نیشانیانداوە، هەروەها ئەو هەوڵە گەورەیەی ستافی تەكنیكی و كارگێڕی لە ئامادەكردنی تیپەكە و سەركردایەتیكردنی بۆ ئەم سەركەوتنە داوە.
داوایان لێدەكەین بەردەوام بن لە هەوڵەكانیان و لە یاری داهاتوودا زیاتر بكەن، لەپێناو بەدیهێنانی وویستی عێراقییەكان كە پشت بەخوای گەورە ببینن ئاڵای وڵاتەكەیان لە مۆندیالی 2026دا بە بەرزی هەڵبكات.
