پاپای فاتیکان داوای ئاگربەست وكۆتاییهێنان به "سزادانی به‌كۆمه‌ڵ" له غه‌ززه ده‌كات
پاپا لیۆ چوارده‌هه‌م ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌په‌یامێكدا داوای ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی له غه‌ززه و كۆتاییهێنان به سزای به‌كۆمه‌ڵ و ئاواره‌بونی زۆره‌ملێی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان كرد.
پاپا لیۆ له وتارێكدا سه‌باره‌ت به قه‌یرانی مرۆیی غه‌ززه و پیلانه‌كانی ئیسرائیل بۆ داگیركردنی ئه‌و خاكه وتی، "داوای ئازادكردنی سه‌رجه‌م زیندانییه‌كان و ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی له غه‌ززه و هاتنه ناوه‌وه‌ی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان و ڕێزگرتنی ته‌واو بۆ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌م".
پاپا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی پاراستنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌بێت وێرانكارییه‌كانی غه‌ززه بوه‌ستێنرێن.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان "سزادانی به‌كۆمه‌ڵ"، به‌كارهێنانی هێز به‌بێ كۆنترۆڵ و ئاواره‌كردنی زۆره‌ملێی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن.
