پاکستان بەفەرمی ئاسمانهكهی بهڕوی فڕۆكهكانی هیندستان دادەخات
میدیاکانی پاکستان ئهمڕۆ پێنجشەممە ڕایانگەیاند پاکستان ئاسمانی خۆی بەڕوی فڕۆکەکانی هیندستاندا داخستوە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتە ڕاگرتوە.
میدیاکانی پاکستان ڕایانگەیاندوە، "پاکستان بازرگانی لەگەڵ هیندستان ڕاگرتوە، لەنێویاندا بۆ هەر وڵاتێکی سێیەم و لە ڕێگەی خاکەکەیەوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "پاکستان تا 30ی ئهم مانگه مۆڵەتی بە ڕاوێژکارانی بەرگری و دەریایی و ئاسمانی هیندستان لە ئیسلامئاباد داوە تا خاکەکەی بەجێبهێڵن".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "پاکستان تا 30ی ئهم مانگه مۆڵەتی بە ڕاوێژکارانی بەرگری و دەریایی و ئاسمانی هیندستان لە ئیسلامئاباد داوە تا خاکەکەی بەجێبهێڵن".
وەزارەتی دەرەوەی هیندستان ئهمڕۆ ڕاگرتنی خزمەتگوزاری ڤیزای بۆ خەڵکی پاکستان و ڕۆیشتنیان لە هیندستان تا 29ی نیسانی ڕاگەیاند.
دوابەدوای کوشندەترین هێرش بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی لە ماوەی ساڵانی ڕابردودا لە کشمیر، نیودەلهی ڕاگرتنی پەیماننامەی ستراتیژی هاوبەشی ئاو لەگەڵ پاکستان و داخستنی دەروازەیەکی سەرەکی وشکانی لە نێوان هەردو وڵات ڕاگەیاند.
وەزارەتی دەرەوەی هیندستان پێشتر ڕایگەیاندبو، هیندستان دەروازەیەکی گەورەی سنوری لەگەڵ پاکستان دادەخات، ڤیکرام میسری، وەزیری دەرەوەی هیندستان، لە نیودەلهی بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاندوە، دەروازەی سنوری ئاتاری-واگا دەستبەجێ دادەخرێت، ئەوانەی بەڵگەنامەی گەشتیاری ڕەوایان هەیە دەتوانن پێش یەکەمی ئایار بگەڕێنەوە.
