پاڵاوتنی مۆندیال.. سبەینێ عێراق میوانداری ئیمارات دەکات
سبەینێ لە پاڵاوتنی مۆندیال عێراق میوانداری ئیمارات دەکات و لە یاری دۆستانەشدا بەرازیل رووبەڕووی تونس دەبێتەوە.
سبەینێ لە یارییەکانی قۆناغی پلەی ئۆفی ئاسیا بۆ گەیشتن بە پاشكۆی پاڵاوتنی جیهان، هەڵبژاردەی عێراق لە یارییەکی گرنگدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیمارات دەبێتەوە.
یارییەکە کاتژمێر حەوتی ئێوارە لە یاریگای بەسڕەی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت لە کاتێکدا لە یاری گەڕانەوە کە لە ئیمارات بەڕێوەچوو هەردوو هەڵبژاردەکە بە گۆڵێک یەکسانبوون.
هەڵبژاردەی عێراق دەیەوێت بە پشتبەستن بە هاندەران لە ناو یاریگادا لەو یارییەدا بردنەوە بەدەستبهێنێت تا بتوانێت گەیشتن بە قۆناغی پاشکۆی جیهان بۆ گەیشتن بە مۆندیال مسۆگەر بکات.
هەر سبەینێ بەڵام لە یارییە دۆستانەکاندا و لە کاتژمێر 10 و 30 خولەکدا هەڵبژاردەی بەرازیل لە یاریگای ئیمارات لە لەندەن رووبەڕووی هەڵبژاردەی تونس دەبێتەوە.
ئامانجی کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری بەرازیل ئەوەیە لەسەر ئەنجامە باشەکانی بەردەوامبێت و دووەم بردنەوە لە یەک هەفتەدا بەدەستبهێنێت دوای ئەوەی لە یاریی رابردوودا بە ئاستێکی نایابەوە لە سەنیگالی بردەوە.
