پرسه و سەرەخۆشییەکان بهبۆنهی کۆچی دوایی سەید هادی حوسەینی سیستانی
سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەت، عەممار حەکیم، ئەمڕۆ هەینی سەرەخۆشی خۆی بۆ کۆچی دوایی سەید هادی حوسەینی سیستانی ڕاگەیاند.
حەکیم لە راگهیندراوێكدا ڕایگەیاند: "بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی برای مەرجەعی باڵا جەنابی ئیمام سەید عەلی حوسەینی سیستانی (خوای بیپارێزێت)، زانای پایەبەرز جەنابی سەید هادی سیستانی (خوای گهوره لێی خۆش بێت) مان پێگەیشت، کە دوای تەمەنێک لە زانست و مەعریفە و وانەوتنەوەی زانستەکانی ئالولبەیتی پاک، بانگی پەروەردگاری وەڵام دایەوە."
لای خۆشییەوە، فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، سەرەخۆشی خۆی ئاراستە کرد و ڕایگەیاند: "بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی سەید هادی حوسەینی سیستانی (خوای گهوره لێی خۆش بێت)، برای مەرجەعی باڵا و یەکێک لە مامۆستایانی حەوزەی زانستیمان پێگەیشت. سەرەخۆشی لە مەرجەعی باڵا و بنەماڵەکەی و قوتابیانی دەکەین و یادی کاروانی زانستی پیرۆزی ئەو دەکەینەوە."
هەروەها حزبی دەعوەی ئیسلامی، ئەمڕۆ هەینی، سەرەخۆشی لە سەید عەلی سیستانی کرد و ڕایگەیاند: "بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی براکەتان، ئایەتوڵڵا سەید هادی سیستانیمان پێگەیشت کە تەمەنی خۆی لە خزمەتی شەریعەتی سەیدولمورسەلین و بڵاوکردنەوەی زانستەکانی ئەهلی بەیتا خەرج کرد."
هەر لەم چوارچێوەیەدا، موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی سەرەخۆشی لە مەرجەعی باڵا کرد و ڕایگەیاند: "سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان بۆ کۆچی دوایی سەید هادی سیستانی دەردەبڕین و لە خودای گەورە داواکارین سەبووری بە مەرجەعییەت و کەسوکاری ببەخشێت و جەنابی مەرجەعی
