پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆتاییهات
کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆتاییهات.
کاتژمێر 7ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ی تەشرینی یەکەمی 2024, دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و تاوەکوو کاتژمێر 6ی ئێوارە بەردەوام بوو.
لەم هەڵبژاردنەدا 14 حیزب و هاوپەیمانی ڕکابەری لەسەر 95 کورسیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەن لەگەڵ پێنج کورسی بۆ کۆتاکان کە بۆ تورکمان و ئاشوریەکان تایبەت کراوە.
لەکاتێکدا ڕۆژی هەینی ڕابردوو، دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن ڕێژەی بەشداریی گەیشتبووە 97%ی ئەندامی هێزە ئەمنییەکان دەنگیان دا لەکۆی گشتی 215،000 دەنگی تایبەت.
هەڵبژاردنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت و بە گوێرەی داتاکانی کۆمیسیۆن، دوو ملیۆن و 682 هەزار و 618 دەنگدەری هەرێمی کوردستان، مافی بەشدارییان لە دەنگدانی گشتیدا هەیە.
