پزیشكیان: ئێران هه‌وڵی دروستكردن و هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئه‌تۆمی نادات
مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دوپاتیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵی دروستكردن و هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئه‌تۆمی نادات و بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلی به "تاوانبار" وه‌سفكرد.
مه‌سعود پزیشكیان له وتاره‌كه‌یدا له 80ه‌مین دانیشتنی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له نیویۆرك وتی، "تاران هه‌وڵی دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی نادات له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌رمانی مه‌رجه‌عی باڵای ئایینیمان".
وتیشی، "له ماوه‌ی دو ساڵی ڕابردودا شاهیدی جینۆساید له غه‌ززه و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری لوبنان و كاولكاری له سوریا و كوشتن له یه‌مه‌ن بوین، جگه له‌وانه‌ش هێرشه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران له مانگی (حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵ، نوێنه‌رایه‌تی خیانه‌تێكی قورسی دیپلۆماسی ده‌كرد".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ئێمه شاهیدی تیرۆركردنی زانایانی ئێران و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری وڵاتان و به‌ئامانجكردنی سه‌ركرده‌كانیان بوین و "ڕژێمی زایۆنی و سپۆنسه‌ره‌كانی له ڕێگه‌ی سیاسییه‌وه ڕازی نین به ئاساییكردنه‌وه، به‌ڵكو هه‌وڵی سه‌پاندنی بونی خۆیان ده‌ده‌ن له ڕێگه‌ی هێزی ئاشكرا".
پزیشكیان ده‌شڵێت، "سه‌ره‌ڕای گه‌مارۆكان و شه‌ڕی ڕاگه‌یاندن، گه‌له‌كه‌مان یه‌كگرتو بوه بۆ پشتیوانی له سوپا، دوژمنانیش نه‌یانتوانیوه ناته‌بایی له‌نێو گه‌لی ئێران بچێنن، نابێت بوار بۆ خوێنڕشتن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌بێت".
سه‌رۆك كۆماری ئێران رونیشیكرده‌وه، "ئه‌و ده‌ستدرێژییه تاوانكارییه‌ی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سه‌ر قه‌ته‌ر سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین".
