پزیشكیان: له هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ناترسین و بە توندی و خۆڕاگری وەڵامی هەر دەستدرێژییەک دەدەینەوە
مه‌سعود پزیشكیان ڕوونی کردەوە کە ئامانج لە گوشارەکانی ئەمریکا و وڵاتانی تری ڕۆژئاوا ئەوەیە کە ئێران ببێتە وڵاتێکی لاواز و بێ سەربازی ،جەختیشیکردەوە "ئێمه له هیچ هەڕەشەیەک ناترسین و به هەموو توانای خۆمان کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات وبەرزکردنەوەی شکۆ و شەرەفی گەلەکەمان دەکەین.
مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران له وتارێكدا بۆ یادی شه‌هیدانی شه‌ڕی 12 ڕۆژه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل رایگه‌یاند، "ئێمه له هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ناترسین و به توندی و به‌هێزه‌وه وه‌ڵامی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك ده‌ده‌ینه‌وه" و ده‌شڵێت، ئامانجی فشاره‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه‌ی ڕۆژئاوا ئه‌وه‌یه كه ئێران ببێته ده‌وڵه‌تێكی لاواز و بێ چه‌كدار".
مه‌سعود پزیشكیان له‌وتارێكدا رایگه‌یاند، "ئێمه له هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ناترسین، به‌هه‌مو توانای خۆمانه‌وه كارده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی وڵات و به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رامه‌ت و شه‌ره‌فی گه‌له‌كه‌مان، ئێمه ڕقمان له شه‌ڕه و ئاره‌زوی ئاشتیمان هه‌یه، به‌ڵام به توندی وه‌ڵامی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك ده‌ده‌ینه‌وه".
