پزیشكیان گه‌شبینی خۆی به‌رامبه‌ر به دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نیشانده‌دات
مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران گه‌شبینی خۆی به‌رامبه‌ر به گه‌ڕی سێیه‌می دانوستانه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا نیشاندا‌و رایگه‌یاند، هه‌وڵمانداوه دۆخی نه جه‌نگ نه ئاشتی تێپه‌ڕێنین.
مه‌سعود پزیكشیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له وته‌یه‌كدا له پارێزگای مازه‌نده‌ران، وتی، له‌باره‌ی گه‌ڕی سبه‌ینێنی دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو ئێران كه بڕیاره سبه‌ی له جنێڤ به‌ڕێوه‌بچێت، "ئاسۆیه‌كی رون ده‌بینین."
پزیشكیان وتیشی، هه‌وڵمانداوه به رێنوێنی رێبه‌ری ئێران، بتوانین دۆخی ئێستای نه جه‌نگ نه ئاشتی كه باڵی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ماندا كێشاوه، تێپه‌ڕێنین.
لێدوانه‌كه‌ی پزیكشیان هاوكات بو له‌گه‌ڵ به‌ڕێكه‌وتنی تیمی دانوستانكاری ئێران به سه‌رۆكایه‌تی عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و جنێڤ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكی كه بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه به نێوه‌ندگیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عومان به‌ڕێوه‌بچێت.
