پسوڵه‌ی خۆراكی هه‌ولێر: له ئێستادا ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه له سیستمی ئه‌لیكترۆنی به‌رده‌ستن
بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه كه له ئێستادا ئه‌م خزمه‌تگوزاریینه له ئه‌پڵیكه‌یشنی سیستمی ئه‌لیكترۆنی پسوڵه‌ی خۆراك به‌رده‌ستن: بلۆككردن، لابردنی بلۆك، سڕینه‌وه‌ی ناوی مردو.
بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له راگه‌یه‌ندراوێكدا هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه دوای ئەوەی خزمەتگوزارییەکانی سیستەمی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراک بۆ ماوەیەک بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لەسیستەمی پارەدانەکە ڕاگیرا، دوبارە وەزارەتی بازرگانی عێراق خزمەتگوزاریەکانی ناو ئەپلیکەیشنەکەی کردۆتەوە.
وتوشیه‌تی، لەئێستادا لەپارێزگای هەولێر تەنیا خزمەتگوزاری (بلۆککردن و لابردنی بلۆک و سڕینەوەی ناوی مردو) بەردەستن، بەڵام خزمەتگوزاریەکانی وەکو زیادکردنی منداڵ و مامەڵەی زەواج و گواستنەوەی بریکار جارێ بەردەست نین.
وتوشیه‌تی، هەر مامەڵەیەکیتریش بکرێتەوە هاوڵاتیانی لێ ئاگادارده‌كه‌نه‌وه.
