په‌رله‌مانی عێراق داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له ده‌كات سەبارەت بە هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لە قائیم و عەکاشات
په‌رله‌مانی عێراق سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و داوایش ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و هێرشانه له رۆژانی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له ئه‌نجام بدات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ،سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ سه‌ر پێگه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان له عێراقدا كرد كه به‌هۆیه‌وه به‌پێی زانیارییه‌كان 16 كوژراو و 25 برینداری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، جه‌خت ده‌كاته‌وه له ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت و به‌په‌له له چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌مه‌به‌ستی راگرتنی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و دانانی سنوورێك بۆ پێشێلكارییه‌كانی "هاوپه‌یمانان" بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری و گیانی عێراقییه‌كان.
هاوكات داوای له حكومه‌ت كردووه په‌له بكات له جێبه‌جێكردنی بڕیاری ژماره 18ـی ساڵی 2020ـی تایبه‌ت به ده‌رچوونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق
