په‌رله‌مانی ئێران سوپای وڵاتانی ئه‌وروپای خسته لیستی تیرۆره‌وه
په‌رله‌مانی ئێران سوپای وڵاتانی ئه‌وروپای خسته لیستی تیرۆره‌وه و محەمەد باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش وتی، لێكه‌وته‌ی بڕیاره‌كه له ئه‌ستۆی یه‌كێتی ئه‌وروپایه.
محەمەد باقر قالیباف ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له وتارێكدا رایگه‌یاند، "هه‌نگاوی نابەرپرسانەی یه‌كێتی ئه‌وروپا وایكرد كه بڕیار بده‌ین سوپای وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بخه‌ینه لیستی تیرۆره‌وه، ئه‌وه وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هه‌نگاوه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه بڕیاریدا سوپای پاسداران بخاته لیستی تیرۆره‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئێرانێکی بەهێز و سەربەخۆ و یەکگرتو بەربەستی سەرەکییە لە بەردەم پیلانە درێژخایەنەکانی رۆژاوا، دوژمنایەتی بەرامبەر بە شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەر لەبەر ئەم هۆکارەیە، چونکە شۆڕشی ئیسلامی بە پشتبەستن بە فەرهەنگی ئێرانی و ئیسلامی گەل توانی وڵاتێکی بەهێز و سەربەخۆ و یەکگرتو دروست بکات".
قالیباف هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی كه "پێویستە هەموان بزانن کە خەڵکی ئێران فەیلەقی سوپای پاسداران بە بەشێک لە خۆیان دەزانن کە ئاسایشی مسۆگەر کردوە و لە هەمو سەختییەکاندا".
كایا كاڵاس، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران بخه‌نه نێو لیستی "رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه"، ئه‌و بڕیاره‌یان به هه‌نگاوێكی چاره‌نوسساز له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پراكتیكه‌كانی ئێران وه‌سفكردوه.
كایا كاڵاس ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "هه‌ر ڕژێمێك هه‌زاران كه‌سی خۆی بكوژێت، به‌ره‌و له‌ناوچونی ده‌ڕوات".
