پوچەڵکردنەوەی دوو هەوڵی قاچاخچێتی بیانی لە هەردوو دوو پارێزگای دیالە و کەرکوک
ئەمڕۆ هەینی ، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی پوچەڵکردنەوەی دوو هەوڵی گەورەی قاچاخچێتی بیانی لە دیالە و کەرکوک راگەیاند.
دەزگاکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "لە دەستکەوتێکی هەواڵگریی و ئەمنیی جۆریدا و بە دوو ئۆپەراسیۆن کە بە پیشەییبوون و وردییەوە جیادەکرانەوە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی تۆڕێکی قاچاخچێتی بیانییان لە ڕێگەی خاکی عێراقەوە پوچەڵ کردەوە، کە بە دەستگیرکردنی (194) کەس کۆتایی هات کە بە نایاسایی چوونەتە ناو وڵاتەوە".
زیاتر وتی، "بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە وردەکان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دیالە، تیمی تاکتیکی - سریەی دیالە توانیان بۆسەیەک لەسەر ڕێگەی نێوان دیالە و بەغداد دابنێن، کە بووە هۆی دەستبەسەراگرتنی بارهەڵگرێکی ڕووپۆشکراو کە باری کیسەی چیمەنتۆی پێبوو بۆ ئەوەی وا بزانرێت کە کەرەستەی بیناسازین، بەڵام لە ناویدا (125) کەسی بیانیی حەشار دابوو".
دەزگاکە ڕوونیشیکردەوە کە "لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و تەواوکردنی ئەرکەکە و لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا، دانیان بە بوونی حەشارگەیەکی تر لە پارێزگای کەرکوکدا نا، بۆیە هێزەکە بە هەماهەنگی هەواڵگری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوکەوە جوڵەی کرد بۆ هەڵکوتانە سەر ئەو شوێنەو بووە هۆی دەستگیرکردنی (69) کەسی بیانی ئاماژەی بەوەشدا کە ئەوان ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی لە دژیان.
