پۆلیسی تورکیا چوار ڕۆژنامەنووسیان لە باکووری کوردستان و شاری ئیستەنبوڵ دەستگیرکرد
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا چوار ڕۆژنامەنووسیان دەستگیرکرد لە هەڵمەتێکی پشکنینی بەرفراواندا کە ماڵەکانیان لە ئیستەنبوڵ و وان لە باکووری کوردستان گرتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، پۆلیسی تورکیا ڕۆژنامەنووس ڕیحان حاجی ئۆغڵو لە شاری وان لە باکووری کوردستان دەستگیرکردووە، هەروەها ڕۆژنامەنووسان ئەحمەد گونش و نەجلە دەمیر و ڕەحیمە کار لە ئیستەنبوڵ دەستگیرکرد.
سەرچاوەکان ئەوەشیان خستەڕوو کە ڕۆژنامەنووسی کورد "ڕیحان حاجی ئۆغڵو" لەکاتی هەڵمەتەکەدا لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە لە شاری وان لە باکووری کوردستان هەڕەشەی لێکراوە.
ئەم هەڵمەتی دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان لەکاتێکدایە، ئازادی ڕۆژنامەگەری لە تورکیا ڕووبەڕووی سەرکوتکردنێکی زیاتر دەبێتەوە لەکاتێکدا تورکیا بەردەوامە لە بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسانی بێ لایەن و ئۆپۆزسیۆن و سەپاندنی سانسۆری توند بەسەر میدیا و ڕۆژنامەنووسەکان.
