پۆلیسی هه‌ولێر: شۆفێره‌كه‌ی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح" هانی خەڵکی داوە بۆ تێكدانی ئاسایشی هه‌رێم
ئەمڕۆ سێشه‌ممه، پۆلیسی هه‌ولێر،لە ڤیدیۆیەکدا دانپێدانانی (ئادەم عوسمان سلێمان)ی بڵاو كرده‌وه کە هانی خه‌ڵكی داوه بۆ تێكدانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان.
پۆلیسی هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "دوای ئه‌وه‌ی له رۆژانی رابردو له هه‌ندێك له پلاتفۆڕمه نه‌یار و دژه‌به‌ره‌كانی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی چه‌واشه‌كاری و هاندانی خه‌ڵك و تێكدانی ئاسایشی هه‌رێم، كۆمه‌ڵێك وێنه و ڤیدیۆ و زانیاری نادروست بڵاوكرانه‌وه، پۆلیسی هه‌ولێر به‌هه‌ماهه‌نگی ئاسایش به‌دواداچونی وردیان ده‌ستپێكرد، گه‌یشتنه ده‌رئه‌نجام و هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی هانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ناڕه‌وا و نابه‌جێییانه‌یان ده‌دا ده‌ستنیشانكران".
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە "لە سەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، یەکێکیان دەستگیر کراوە کە ناوی ئادەم عوسمان سلێمانە و ڕۆژی یەکشەممە 9ی ئەم مانگە شۆفێریی بۆ عەلی حەمەساڵح پەرلەمانی کوردستان کردووە کە دیمەنی چەند شوێنێکی گرتووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بڵاو کردووەتەوە و شۆفێرەکەش لە گرتە ڤیدیۆیەکدا ڕاستیی بابەتەکە دەگێڕێتەوە."
له‌دانپێدانه‌كه‌دا ئاده‌م عوسمان ده‌ڵێت، "نازانم عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ڤیدیۆكانی بۆ كوێ ناردبو، كه گه‌یشتینه بازگه‌ی دێگه‌ڵه، بینیمان ڤیدیۆكان له سابرین نیوز بڵاوكرابونه‌وه".
