پۆلیسی گەرمیان: کەسێک بە چەقۆ کوژرا
پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە قەزای کفری کەسێک بە چەقۆ کوژرا و سێ کەسی دیکە برینداربوون.
عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، رایگەیاند، شەوی رابردوو لە گەڕەکی ئیمام محەمەد لە قەزای کفری دوو گەنج کە برای یەکترن دەڕۆنە سەر ماڵێک کە پێشتر کێشە لەنێوانیان هەبووە بە چەقۆ هێرش دەکەنەسەر ئەندامانی خێزانەکە لە ئەنجامدا کچێکی ئەوماڵە بەناوی ( ئالا عەباس حەمید) لەدایکبووی 2004 گیانیلەدەستدا و دایک و باوک و برایەکی برینداربوون.
وتیشی، دوای چارەسەری پێویست لە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لەکەلار دوو لەبریندارەکان بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کران.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، باسی لەوەشکرد، ئێستا پۆلیس لەسەر روداوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە و یەکێک لە تۆمەتباران دەستگیرکراوە و بەپێی مادەی 405 بەندکراوە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباری دووەمیش دەرچووە.
