پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا
ئەمڕۆ دووشەممە ،وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شیان له بناری چیای قه‌ره‌چوغ ئه‌نجامدا.
لە راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووە، به مه‌به‌ستی دابینكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری زیاتر له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌مڕۆ كاتژمێر 7:00ی به‌یانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شیان له بناری چیای قه‌ره‌چوغ ئه‌نجامدا.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، لیوای 14 و لیوای 18ی فیرقه‌ی 1ی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، فه‌وجی 1ی لیوای 3ی كۆماندۆی زێره‌ڤانی، لیوای 50 و 51ی فیرقه‌ی 14ی سوپای عێراق به‌شداربون، تیایدا ده‌شتایی و دۆڵ و ناوچه‌كانی باشور و باكوری چیای قه‌ره‌چوغیان كێوماڵ كرد و كاتژمێر 12:00ی كۆتاییهات.
ئامانج له‌م ئۆپه‌راسیۆنانه كێوماڵكردن و پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یه له مۆڵگه و حه‌شارگه‌كانی تیرۆریستانی داعش، بۆئه‌وه‌ی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه زیاتر سه‌قامگیر بێت.
