پێشه‌وا هه‌ورامانی: له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیاری ناردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم له به‌غداوه ده‌درێت
پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیاری ناردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم له به‌غداوه ده‌درێت.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به میدیای پارتی وت، چاوەڕێی بڕیاری بەغدا دەکەن بۆ ناردنی موچەی مانگی هەشت، کە بڕیارە لەم هەفتەیە بڕیاری لەسەر بدەن.
وته‌بێژی حكومه‌ت وتیشی، ئاماده‌ن بۆ ڕادەستکردنی 120 ملیار دینار بە بانکی ناوەندیی عێراقی لە هەولێر.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، لەگەڵ گەیشتنی پارەکە، دەستبەجێ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
سەبارەت بە موچەی مانگی نۆ ئاماژەی دا "وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی موچه‌خۆرانی ئامادە کردوە و هیچ کەموکورتییەک لە لیستی موچەخۆراندا نییە."
وتیشی، دوای دابەشکردنی موچەی مانگی هەشت، تیمێکی تەکنیکی لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم دەچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر موچەی مانگی نۆ.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد"هیچ دواکەوتنێک لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان نابێت، چونکە ئەوان موچەیان درەنگ ناردوە و لە دابەشکردنی موچە دواکەوتوین."
