پێشەوا هەورامانی: ئەوە حکومەتی هەرێم نییە مووچەکان نادات بەڵکو حکومەتی فیدراڵییە
وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، تاوەکو داهاتەکان لەدەست حکومەتی کاربەڕێکەر خۆیدا بوو شایستەی دارایی سەرجەم فەرمانبەران خەرجدەکرا، بەڵام ئێستا لەلایەن بەغداوە کێشە بۆ مووچەخۆران دروستکراوە.
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "حکومەتی هەرێم مووچە نادات."
دەشڵێت، "ئەوە حکومەتی هەرێم نییە مووچەکان نادات، بەڵکو حکومەتی فیدراڵییە کە مووچەی مامۆستایان و هەموو موچەخۆرانی کوردستانی راگرتووە و ئامادە نییە مووچە و بەشە بودجەی هەرێم رەوانە بکات."
دەشڵێت، "حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی ئەرکەکانی سەرشانی خۆی جێبەجێکردووە و پابەندی رێککەوتنەکان بووە، بەڵام ئەمەمان لە لایەنی بەرامبەر بەدینەکردووە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، تاوەکو داهاتەکان لەدەست حکومەت خۆیدا بوو شایستەی دارایی سەرجەم فەرمانبەران خەرجدەکرا، بەڵام ئێستا لەلایەن بەغداوە کێشە بۆ مووچەخۆران دروستکراوە.
