پێشەوا هەورامانی: مه‌سرور بارزانی نه سه‌ر شۆڕی قبوڵكردوه و نه له ئاینده‌ش ده‌یكات
پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر ده‌بن، هه‌ر حه‌ق سه‌رده‌كه‌وێت و مه‌سرور بارزانیش نه سه‌ر شۆڕی قبوڵكردوه و نه له ئاینده‌ش ده‌یكات و ده‌شڵێت، "كوردستان و گه‌له‌كه‌ی داهاتویه‌كی پرشنگدار چاوه‌روانییه‌تی".
پێشه‌وا هه‌ورامانی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "كێشه‌كانمان چاره ده‌بن، هه‌ر حه‌ق سه‌رده‌كه‌وێت، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نه خۆی و نه پێش خۆی و نه پێشتریش، نه سه‌ر شۆڕی قبوڵكردوه و نه له ئاینده‌ش ده‌یكات، ئیتر كێ زه‌لیلی قبوڵه با هه‌ر له‌و زومره‌یه بێت و ناوی هه‌ر له‌ناو سه‌ر شۆڕان بارزبێت".
راشیگه‌یاندوه، "كوردستان و گه‌له‌كه‌ی داهاتویه‌كی پرشنگدار چاوه‌روانییه‌تی، ئه‌وانه‌شی سه‌نگه‌ری به‌رگری و مافی گه‌لی خۆیان به‌رده‌ده‌ن نه‌فره‌تی مێژو چاوه‌رێیان ده‌كات".
ده‌شڵێت، "60 ساڵه برسیكردن و قڕكردن وه‌كو قێزه‌ونترین ڕێگا به‌كاردێت ئه‌نجامه‌كه‌شی یه‌ك شت بوه، گه‌لی كوردستان سه‌ربه‌رزتر و به‌هێزتر بوه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ به‌نوسراوێك سه‌باره‌ت به‌موچه‌ی مانگی (ئایار/5)ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، وه‌ڵامی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی دایه‌وه و رایگه‌یاند، شایسته‌ی دارایی هه‌رێم له بودجه ته‌واو بوه، هیچ بڕه پاره‌یه‌ك ره‌وانه ناكرێت.
