المطلع
عاجل

post-image

پێنج دەستپێشخەری عێراق لە كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبیدا پەسەندكرا


19:13 عێراق
2025-05-15
91015

ئەمڕۆ پێنجشەممە ،وتەبێژی حكومەت باسم عەوادی رایگەیاند، پێنج دەستپێشخەری عێراق لە كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبیدا پەسەندكرا،پرسی فەلەستینیش گرنگترین تەوەری دەستپێشخەریەگە بوو.

‏عەوادی بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕاگەیاند: گرنگترین بابەتی ناو بەرنامەی وەزاری كە لە لوتكەی 34 لە بەغداد پێشكەش بە سەركردە عەرەبییەكان كراوە، چەند دۆسیەیەکم كە دوو ڕاپۆرتیان تێدایە: یەكەمیان ڕاپۆرتی لوتكەی 33ی پێشوو و بەڵێنەكانی جێبەجێكردنی، هەروەها ڕاپۆرتی ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی سەبارەت بە كاری هاوبەشی عەرەبی.
‏وتیشی: لە بەرنامەكەدا كۆمەڵێك بابەت تاوتوێ كران، لەوانە پرسی فەلەستین، ململانێی عەرەبی و زایۆنیی و پێشهاتەكانی. پێنج بڕگە بە وردی خراونەتەڕوو، تەوەرەكەی تریش كاروباری عەرەبی و ئاسایشی نەتەوەیی بووە، كە 11 بابەتی عەرەبی یان قەیرانی عەرەبی لەخۆگرتبوو لەگەڵ وردەكاری.
‏رونیشیكردەوە: ئەو بابەتانەی كە مابوونەوە بریتیبوون لە گۆڕانی كەشوهەوا و ئاسایشی هاوبەشی عەرەبی و شوێنی بەڕێوەچوونی سی و شەشەمین لوتكەی عەرەبی كە لە داهاتوودا بەڕێوەدەچێت، هەروەها دەستپێشخەری و كاندیدكردنی عەرەبی بۆ پۆست لە دامەزراوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان.
‏عەوادی ئاشكرایكرد، دەستپێشخەرییە عێراقییەكان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی پەسەند كران، لەوانە؛
‏1-    دەستپێشخەری بۆ دامەزراندنی ناوەندی عەرەبی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
‏2-     دەستپێشخەری بۆ دامەزراندنی ناوەندێكی عەرەبی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەكان
‏3-     دەستپێشخەری بۆ دامەزراندنی ناوەندێكی عەرەبی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانی نیشتمانی.
‏4-    دەستپێشخەری بۆ دامەزراندنی ژوورێكی هاوبەشی هەماهەنگی ئەمنی عەرەبی.
‏5-     دەستپێشخەری سندوقی عەرەبی بۆ پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی بوژانەوە و ئاوەدانكردنەوە لە كاریگەرییەكانی قەیرانەكان.
‏بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەغداد بە سەرپەرشتی فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق كۆبوونەوەی ئامادەكاری وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی بۆ سی و چوارەمین لوتكەی عەرەبی بە بەشداری ئەحمەد ئەبوغەیت سكرتێری گشتیی كۆمكاری عەرەبی دەستیپێكرد.
‏لە دانیشتنی دەستپێكی كۆبوونەوەكەدا، لەلایەن عەبدوللەتیف زەیانی وەزیری دەرەوەی شانشینی بەحرەین وتارێكی پێشكەشكرا، وەك وڵاتی سەرۆكایەتی دانیشتنی پێشووی كرد. پاشان  فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە لە كاتێكدا كە عێراق سەرۆكایەتیی دانیشتنی ئێستای دەكات و دواتر ئەمینداری گشتی كۆمكاری دەوڵەتانی عەرەبی، قسەی كرد.
‏عەوادی ئاماژەی بەوەشكرد: وەزیرانی دەرەوەی عەرەب دوای دانیشتنی كردنەوەی كۆبوونەوەكە دانیشتنێكی داخراویان ئەنجامدا بۆ پێداچوونەوە و پەسەندكردنی ڕەشنووسی كارنامەی لوتكەكە و ڕەشنووسی بڕیارنامەكان، بە ئامانجی پێشكەشكردنی بە سەركردە عەرەبییەكان بۆ پەسەندكردن.
‏رونیشیكردەوە: كارنامەكە هەشت بڕگەی سەرەكی لەخۆدەگرێت كە پرسە جیاجیاكانی كردەوەی هاوبەشی عەرەبی دەگرێتەوە، دیارترینیان پرسی فەلەستین، ئاسایشی نەتەوەیی عەرەبی، و شەڕی دژی تیرۆرە، وەك ئامادەكارییەك بۆ پێشكەشكردنی ئەو پڕۆژانە بۆ سەركردە و سەرۆكی دەوڵەت و حكومەتەكانی ئەنجومەنی كۆمكاری عەرەبی لە ئاستی لوتكەدا لە میانی دانیشتنی 34هەمیندا.
‏جەختیشی كردەوە: وەزیرانی دەرەوەی عەرەب كۆبوونەوەیەكی ڕاوێژكاری داخراویان لە بەغدای پایتەخت ئەنجامدا، پێش دەستپێكردنی كۆبوونەوەی وەزیری ئامادەكاری بۆ ئەنجومەنی كۆمكاری عەرەبی لە ئاستی لوتكەدا، بۆ هەماهەنگی و ڕاوێژكردن لەسەر دیارترین پرسەكانی كارنامەی لوتكە، لە پێشەنگی ئەوانەش پێشهاتەكانی پرسی فەلەستین، دوایین پێشهاتەكانی ژمارەیەك وڵاتی عەرەبی، هەروەها پرسە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان كە كاریگەرییان لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی عەرەبی هەیە.
‏عەوادی لە درێژەی قسەكانیدا، وتی:  وەزیرەكان لە كۆبوونەوەی ڕاوێژكاری داخراویاندا، هەڵوێستە هاوبەشە عەرەبییەكانیان لەسەر پرسە مشتومڕاوییەكان تاوتوێ كرد و ڕێككەوتن لەسەر داڕشتنی ئەو بڕیارنامانەی كە دەخرێنە بەردەم كۆبوونەوەی فەرمی وەزاری، ئەمەش وەك ئامادەكارییەك بۆ پەسەندكردنیان لە كۆبوونەوەی لوتكەی سەركردەكان كە بڕیارە شەممەی داهاتوو لە بەغدا بەڕێوەبچێت.
‏ڕوونیشیكردەوە: ئەم كۆبوونەوەی ڕاوێژكارییە هەنگاوێكی تەقلیدییە كە پێش كۆبوونەوە فەرمییەكان دێت، و ئامانجی بەرزكردنەوەی هەماهەنگیی سیاسییە لە نێوان وڵاتانی ئەندام و ئاسانكاری بۆ كۆدەنگی لەسەر ئەو پرسانەی خراوەتەڕوو، بەمەش بەشدارە لە سەركەوتنی لوتكە و بەهێزكردنی كاری هاوبەشی عەرەبی.
‏عەوادی تەئكیدیكردەوە: ئەمڕۆ لیژنەی بەدواداچوونی لوتكەی عەرەبی، بە سەرۆكایەتی شانشینی بەحرەین، پێش كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی، كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا بۆ ئامادەكردن و پەسەندكردنی ڕاپۆرتی لیژنەكە، كە لەلایەن نوێنەرانی هەمیشەیی سەبارەت بە بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی لوتكەی عەرەبی پێشوو كە لە شانشینی بەحرەین بەڕێوەچوو، پێشكەشكرا.
‏دەستەی بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی بڕیار و بەڵێنەكانی لوتكەی عەرەبی پێكدێت لە ترۆیكای لوتكەی عەرەبی: شانشینی بەحرەین وەك سەرۆك، شانشینی سعودیە و كۆماری عێراق، هەروەها ترۆیكای ئەنجومەنی وەزیرانی عەرەبی: ئوردن و یەمەن و ئیمارات، ئەوە جگە لە ئەمینداری گشتی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

قاليباف يعلن من بغداد التزام طهران بالاتفاق الأمني ودعم حصر السلاح

قاليباف يعلن من بغداد التزام طهران بالاتفاق الأمني ودعم حصر السلاح

2026-08-20 14:00 880
تضم مدراء حكوميين.. ضبط شبكة تزوير بالبصرة استولت على مليارات الدنانير

تضم مدراء حكوميين.. ضبط شبكة تزوير بالبصرة استولت على مليارات الدنانير

2026-08-20 13:03 1951
السجن ست سنوات لوكيل وزير الثقافة الأسبق لإضراره بالمال العام

السجن ست سنوات لوكيل وزير الثقافة الأسبق لإضراره بالمال العام

2026-08-20 12:34 4525
انطلاق الجولة الثانية من دوري نجوم العراق بأربع مواجهات اليوم

انطلاق الجولة الثانية من دوري نجوم العراق بأربع مواجهات اليوم

2026-08-20 12:00 2320
بورصتا بغداد وأربيل تسجلان هبوطاً في أسعار صرف الدولار

بورصتا بغداد وأربيل تسجلان هبوطاً في أسعار صرف الدولار

2026-08-20 10:50 2487
الأنواء الجوية: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

الأنواء الجوية: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

2026-08-20 09:50 9223
تذبذب أسعار النفط وسط ترقب للتوترات بين واشنطن وطهران

تذبذب أسعار النفط وسط ترقب للتوترات بين واشنطن وطهران

2026-08-20 09:29 2944
زيدان يستقبل قاليباف ويؤكدان أهمية التنسيق القانوني المشترك

زيدان يستقبل قاليباف ويؤكدان أهمية التنسيق القانوني المشترك

2026-08-20 09:25 7986
النجف.. القبض على متهم بحوزته طائرات درون وأجهزة تتبع ممنوعة

النجف.. القبض على متهم بحوزته طائرات درون وأجهزة تتبع ممنوعة

2026-08-19 22:22 5527
الإعلام والاتصالات تقرر منع ظهور سجاد سالم لمدة 90 يوماً

الإعلام والاتصالات تقرر منع ظهور سجاد سالم لمدة 90 يوماً

2026-08-19 21:54 20284
أسعار الدولار تنخفض في بغداد وأربيل مع إغلاق الأسواق

أسعار الدولار تنخفض في بغداد وأربيل مع إغلاق الأسواق

2026-08-19 17:48 6438
الزيدي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون ويرسخان عمق الشراكة العراقية الإيرانية

الزيدي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون ويرسخان عمق الشراكة العراقية الإيرانية

2026-08-19 16:47 7172
القضاء يبرئ مدير استخبارات "حزام بغداد" ويلغي القضايا بحقه

القضاء يبرئ مدير استخبارات "حزام بغداد" ويلغي القضايا بحقه

2026-08-19 15:32 6574
باراك: كنا على بعد خطوة واحدة من مواجهة عسكرية بين تركيا وإسرائيل

باراك: كنا على بعد خطوة واحدة من مواجهة عسكرية بين تركيا وإسرائيل

2026-08-19 14:47 7161
الحلبوسي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون البرلماني والأوضاع الإقليمية

الحلبوسي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون البرلماني والأوضاع الإقليمية

2026-08-19 14:43 4902
أسعار صرف الدولار ترتفع في أسواق بغداد وأربيل

أسعار صرف الدولار ترتفع في أسواق بغداد وأربيل

2026-08-19 11:23 7195
​قاليباف من بغداد: العراق دولة مهمة بالمنطقة وزيارتنا لبحث التعاون

​قاليباف من بغداد: العراق دولة مهمة بالمنطقة وزيارتنا لبحث التعاون

2026-08-19 10:01 6023
رهانات تثبيت الفائدة تدعم الذهب الفوري فوق مستوى 4350 دولاراً للأونصة

رهانات تثبيت الفائدة تدعم الذهب الفوري فوق مستوى 4350 دولاراً للأونصة

2026-08-19 09:18 6557