پەرلەمان دانیشتنی شەممەی داهاتوو بۆ تاوتوێکردنی داهاتی نا نەوتی دیاری دەکات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رۆژی 10ی ئه‌م مانگه كۆده‌بێته‌وه و به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ش، گفتوگۆ له‌باره‌ی داهاتی نانه‌وتی ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، كه ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران كراوه بۆ كۆبونه‌وه له‌كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه 10ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2026 په‌یوه‌سته به گفتوگۆی گشتی سه‌باره‌ت به داهات نانه‌وتیه‌كان.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەرۆكایەتی پەرلەمان ئەمڕۆ لە كۆبونەوەیەكیاندا باسیان لە چەندین دۆسیەی پەیوەندیدار بە کاری ئەنجومەن کردوە، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر گرنگی کاراکردنی ڕۆڵی چاودێری و یاسادانان لە ماوەی داهاتودا، لە کۆبونەوەکەدا باس لە ئامادەکارییەکان و داڕشتنی کارنامەیەکی مانگانە کرا کە هەشت کۆبونەوە لەخۆدەگرێت.
پەرلەمانی عێراق ڕۆژی دوشەممە و سێشەممەی ڕابردو یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی ئەنجامدا كە تێدا دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵبژێردران، كە هەیبەت حەلبوسی وەک سەرۆکی پەرلەمان، عەدنان فەیحان وەك جێگری یەكەم و فەرهاد ئەتروشی وەك جێگری دوەم دەستبەكاربون.
