پەرلەمانتارێک: لە دوای ڕادەستکردنی نەوتی هەرێم مووچە ڕەوانەی کوردستان دەکرێت
محەمەد نوری، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌دوای ڕاده‌ستكردنی نه‌وته‌كه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه به كۆمپانیای سۆمۆ، پاره‌ی موچه‌ی مانگی (ئایار/5)ی ئه‌مساڵ و دواتریش مانگه‌كانی دیكه ڕەوانە ده‌كرێت
محەمەد نوری له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌نوسان، ڕایگه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ته‌یف سامی له‌گه‌ڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، وتویه‌تی، "به‌گوێره‌ی یاسای بودجه ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی سۆمۆ بكات، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێكه‌وتن كراوه به 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به سۆمۆ له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه ڕازی ده‌بین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌دوای ڕاده‌ستكردنی نه‌وته‌كه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه به كۆمپانیای سۆمۆ، پاره‌ی موچه‌ی مانگی (ئایار/5)ی ئه‌مساڵ و دواتریش مانگه‌كانی دیكه ڕەوانە ده‌كرێت.
