پەرلەمانتارێکی عێراقی: پارتی ئێستا لەسەر موڵکی باب و باپیرانی ئێمە لە نەینەوا کۆنترۆڵیان هەیە
عەبدولڕەحیم شمەری، نوێنەری پارێزگای نەینەوا لە پەرلەمانی عێڕاق دەڵێت: مەنسور بارزانی کوڕی مەسعود بارزانی و یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی پێشمەرگەی هەرێم، ئێستا کۆنترۆڵی ناوچە نەوتییەکانی پارێزگای نەینەوای لە ئەستۆیە.
عەبدولڕەحیم شمەری، نوێنەری پارێزگای نەینەوا لە پەرلەمانی عێڕاق لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی "ئەلعەهد" وتی: ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای نەینەوا ناوچەی نەوتین، هەروەها وتیشی: مەنسور بارزانی برای بچووکی سەرۆک وەزیرانی هەرێم، خەریکی پەرەپێدانی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی خۆیەتی لە پارێزگای نەینەوا.
عەبدولڕەحیم شمەری ئاماژەی بەوەشدا کە دەزگا ئەمنییەکانی عێڕاق پێشتر یەکێک لە هێزەکانی پۆلیسیان هاوپەیوەند بە قاچاخی نەوت لەگەڵ پارتی دەستگیر کردووە، دەشڵێت: پارتی ئێستا لە موڵکی باب و باپیرانی ئێمە لە نەینەوا کۆنترۆڵیان هەیە.
