پەرلەمانتارێکی یەکێتی: کورد یەکلایی بووەتەوە بەچەند کاندیدێک دەچێتە کێبڕکێی سەرۆک کۆمارەوە
ئه‌ندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەکات، كورد یه‌كلایی بوه‌ته‌وه و به‌چه‌ند كاندیدێك ده‌چێته ناو كێبڕكێی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراقەوە، دەشڵێت "نزار ئامێدی تاکە کاندیدی سەرۆککۆمارمانە".
به‌سمان سمۆ ناڤحۆش، ئه‌ندامی پەرلەمانی عێراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی راگه‌یاند "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تاكه كاندیدی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار نزار ئامێدی-یه و پێشه‌نگی هه‌موو كاندیده‌كانه و پاڵپشتییه‌كی زۆری لێده‌كرێت".
سمۆ ئاشکراشیکرد "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نوری مالیكی-یان وه‌ك كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران دیاریكردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پاڵپشتییه‌كانی ره‌خنه‌ش له‌كاندیدكردنی ده‌گیرێت، بۆیه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دواین كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه سازده‌كات".
په‌یوه‌ست به دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش له‌م هه‌فته‌یه‌دا، ئەندام پەرلەمانەکەی عێراق وتی "ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران بدات، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌نجامده‌درێت، چونكه كورد یه‌كلایی بوه‌ته‌وه و به‌چه‌ند كاندیدێك ده‌چێته ناو كێبڕكێی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق".
وتیشی "به‌پێی نه‌ریتی سیاسی و ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن ئه‌و پۆسته له‌ناو كوردا بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، چونكه پارتی دیموكراتی كوردستان ئیستحقاقی خۆی له عێراق به وه‌رگرتنی پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌رگرتووه و كاندیده‌كانی دیكه‌ش چانسی ده‌رچوونیان نییه، چونكه كورسی زۆر كه‌مییان له په‌رله‌مان هه‌یه‌و ئه‌و پۆسته سیادییانهیان پێ‌نادرێت".
