پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی داهاتووی بڵاوکردەوە
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە 2ی بۆ ڕۆژی دووشەممە، ڕێککەوتی 5ی کانوونی دووەمی 2026 بڵاوکردەوە.
لەم دانیشتنەدا کە بڕیارە کاتژمێر 10:00ی بەیانی دەست پێ بکات، پەرلەمان دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ دەدات و هەنگاوی کردەیی بۆ ڕێکخستنی لێژنە پەرلەمانییەکان دەنێت.
بەگوێرەی کارنامە فەرمییەکە،کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاوی کردووەتەوە، تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی نوێنەران، کە چوارچێوەی یاسایی و ڕێکاریی کارەکانی ناو پەرلەمان دیاری دەکات.
لە تەوەری دووەمدا، لێژنەیەک پێکدەهێنرێت بە مەبەستی هەڵبژاردنی ئەندامانی لێژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان، ئەمەش بە پشتبەستن بەو یاسا و ڕێسایانەی لە پەیڕەوی ناوخۆدا جێگیر کراون.
لە کۆتایی دانیشتنەکەشدا، کات بۆ گفتوگۆ گشتییەکان تەرخان کراوە تا پەرلەمانتاران سەرنجەکانیان لەسەر پرسە جیاوازەکان بخەنە ڕوو.

