پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر هەموارکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ سێ ساڵ دەدات
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات بۆ تاوتوێکردن و دەنگدان لەسەر ژمارەیەک پڕۆژە یاسا لەوانە هەموارکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی.
بەگوێرەی خشتەی کارەکانی دانیشتنەکە، "دانیشتنەکە دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵانی (2023-2024-2025) ژمارە 13ـی ساڵی 2023 بەڕێوەدەچێت، کە ڕاپۆرتێک لەم بارەیەوە لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە ئامادەکراوە.
بڕیار ڕەشید، ئەندامی یەکێتیی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی دووپاتی کردووەتەوە: "لە دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی رابردوو 2025/1/13 خوێندنەوەی دووەمی هەموارکردنی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی ئەنجامدرا و بەهای بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بە 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دیاری کرا".
هەموارکردنی بڕگەی نەوتی هەرێم بەئامانجی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەهەرێمی کوردستانە کە بەهۆی ناکۆکی لەسەر تێچووی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت وەستاوە و بەدەنگی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر هەموارکردنەوەکە، هاوردەکردنی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بەشداری دەکات لەپڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی فیدراڵی و زیادکردنی داهات و بەشداری لە داهاتی فیدراڵی.
