پەیامی سەرەخۆشیی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی یموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی میری کوێت
پەیامی سەرەخۆشیی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی یموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی میری کوێت، "بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی میری دەولەتی کوێت خوالێخۆشبوو (شێخ نەواف ئەل ئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح)ـمان پێگەیشت، لەخوای گەورە دەپاڕێینەوە گیانی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و هاوخەمی و هاوسۆزی قووڵمان بۆ بنەماڵەی بەڕێزی ئال سەباح و گەل و سەرکردایەتیی دەوڵەتی کوێت ڕادەگەینین", خوالێخۆشبوو شێخ نەواف ئەل ئەحمەد کاروانێکی پڕ لە دەستکەوت و بەخشینی بۆ گەلەکەی گەیاندە مەنزلگە و کۆچی دوایی کرد، ئێمە هاوبەشی خەمی برایانمان لە دەوڵەتی کوێتین و داوا لە خوای گەورە دەکەین کە سەبووری بە خێزانی بەڕێزی ئال سەباح و گەلی کوێتی برا ببەخشێت و ئاسایش و سەقامگیریی بۆ دەوڵەتی کوێت و گەلەکەی بەردەوام بکات.
ئەمەش لەکاتێکدا، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە (16ـی کانونی یەکەمی 2023)، میری وڵاتی کوێت، شێخ نەواف سەباح ئەل ئەحمەد بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی گیانی لەدەستدا.
