چامپیۆنز لیگ.. بایرن میونشن چوار گۆڵی لە کلووب برووج تۆمارکرد و چێڵسیش گۆڵبارانی ئەیاکسی کرد
لە چامپیۆنز لیگ بایرن میونشن چوار گۆڵی لە کلووب برووج تۆمارکرد و چێڵسیش گۆڵبارانی ئەیاکسی کرد.
لە قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگ، بایرن میونشن لە یاریگی خۆیدا میوانداری کلووب برووجی کرد.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی کۆمپانی بەتەواوی دەستیان بەسەر یارییەکەدا گرت و توانیشیان لە خولەکی پێنج لە رێگای کارڵەوە گۆڵی یەکەم تۆمار بکەن، پاش ئەوەش لە خولەکەکانی 14 و 34 دوو گۆڵی تریان لە رێگای لویس دیاز و هاری کەینەوە تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، هەمان سینارۆی تایمی یەکەم بینرا، بایرن باشتر دەرکەوت و لە هێرشکردن بەردەوام بوون، توانیشیان لە خولەکی 79 لە رێگای جاکسۆنەوە گۆڵی چوارەم تۆماربکەن و سەرەنجامیش یارییەکە بە چوار گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی بایرن کۆتایی پێهات و خاڵەکانیان بوو بە نۆ خاڵ لە سێ یاریدا.
لە یارییەکانی تریشدا، چێڵسی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە ئەیاکس هێنا، سپۆرتینگیش بە دوو گوڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە مارسیلیا هێنا.
