چامپیۆنزلیگی ئاسیا.. هیلال بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە شاریقەی بردەوە
لە میان خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا هیلال بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە شاریقەی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی شەشەمی چامپیۆنزلیگی ئاسیا و لە هەرێمی رۆژئاوا هیلالی سعودی بووە میوانی شاریەقەی ئیماراتی.
لە گێمی یەکەمدا هەردوولا ئاستیان نزیکبوو لەیەکترییوە بەجۆرێک پاش زنجیرەیەک لەدەستدانی گۆڵ ئەم تایمە بە سپێتی کۆتایی هات.
لە گێمی دووەمدا هیلال باشتربوو هێرشەکانیان مەترسیدارتربوو بەڵام گۆڵکردنیان تاوەکوو خولەکی 81 دواکەوت کاتێک ماڵکۆم توانی هیلال لەو کاتەدا پێشبخات.
هەرچەندە پاش ئەم گۆڵە خاوەن ماڵ هەوڵێکی زۆرییاندا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە بەڵام سەرکەوتوونەبوون.
سەرئەنجام بە گۆڵێکی بێبەرامبەر هیلال بردنەوەی بەدەست هێنا و بە سێ خاڵەوە گەرانەوە سعودییە و بەم ئەنجامەش کۆی خاڵەکانیان گەیاندە 15 خاڵ و لە پلەی یەکەمدا دێن و شاریقەش بە حەوت خاڵ پلەی حەوتەمی گرتووە.
