چامپیۆنزلیگی ئاسیا... هیلالى سعودی بە سێ گۆڵ لە سێپەهانی بردەوە
لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا یانەی هیلال بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سێپەهانی بردەوە و هاوشانی ئیتیحاد گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
لە یارییەکی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگی ئاسیا هیلالی سعودی میوانداری سێپەهانی ئێرانی کرد.
لە گێمی یەکەم هیلال زیاتر کۆنترۆڵی یارییەکەی کردبوو سەرەڕای چەند هێرشێکیش هیچ گۆڵیک نەبینرا.
لە گێمی دووەمدا لە خولەکی 54 فەرشاد ئەحمەدزادە گۆڵی یەکەمی سێپەهانی تۆمارکرد، بەڵام پاش ئەوەی لە خولەکی 71 سیاڤەش یەزدانی بە کارتی سور کرایە دەرەوە یانەی سێپەهان بە تەواوی ئاستیان دابەزی سێ گۆڵیان لە خولەکەکانی 76 و 82 و حەوتی کاتی زیادکراودا لێ تۆمارکرا لەڕێی یاریزانان سالم دەوسەری و نێڤێس و میترۆڤیچەوە و سەرەنجام بە ئەنجامی هەردوو یاری هیلال شەش گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ براوە بوو گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
لە یارییەکی تریشدا یانەی ئیتیحادی سعودی بە بردنەوەی لە نەڤباهۆر نامانگانی ئۆزبەکستانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک گەیشتە هەمان قۆناغ.
