چل و پێنج ساڵ بەسەر جینۆسایدی کوردانی فەیلی بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ هەینی 4ـی نیسانی 2025، یادی جینۆساید و کۆمەڵکوژی فەیلییەکانە.
لەم یادەدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم گوتوویەتی، ئەمڕۆ یادی تاوانێکی هۆڤانە، بەرامبەر بەشێکی گرنگی گەلەکەمان دەکەینەوە، کە شاڵاوەکانی جێنۆسایدکردنی کوردی فەیلییە و ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق، بە چەندین قۆناخ ئەنجامیان دا و لە ساڵی 1980 گەیشتە لوتکەی دڕندەیی، كاتێک ڕژێمی پێشووی عێراق، لە پاکتاوێکی نەژادیدا و بە هۆی کوربوونیان، سەدان هەزار کوردی فەیلی لە عێراق دەرکرد و هەزارانیشی بێسەروشوێن کرد و دەستی بەسەر موڵک وماڵ و سامانەکانیاندا گرت وناسنامەی لێسەندن.
لە 45هەمین ساڵیادی جێنۆسایدی کوردی فەیلی، دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە حکومەتی عێراق، ئەرک و بەرپرسیاریەتی یاسایی و دەستووری خۆی جێبەجێ بکات و بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی جێنۆسایدی کوردی فەیلی و جێنۆساید و کۆمەڵکوژییەکانی دیکە، بە شێوەیەکی شایستە، قەرەبوو بکاتەوە و موڵک و ماڵە زەوتکراوەکانیان بۆ بگەڕێنێتەوە، مەسرور بارزانی وادەڵێت.
