چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی عێراق دیاری ده‌كات
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كاندیدی ده‌كه‌ن پێویسته كارامه و ده‌ستپاك بێت و توانای ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ت و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاڵه‌نگارییه‌كانی قۆناغی داهاتوی هه‌بێت. چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێشوازیش له پێكهێنانی "ئه‌نجومه‌نی سیاسیی نیشتمانی" ده‌كات له‌لایه‌ن حزب و لایه‌نه سونییه‌كانه‌وه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا کەدەستی موتەڵع کەوتووه وتی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه له نوسینگه‌ی هادی عامری، ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در كۆبونه‌ته‌وه‌و تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست بۆ ئیستحقاقاته ده‌ستوری و سیاسییه‌كانی قۆناغی داهاتویان كردوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پێوه‌ر و تایبه‌تمه‌ندییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و شێوازی دیاریكردنی له‌نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كراوه كه به‌جۆرێك بێت پشت به پێوه‌ره نیشتمانییه رونه‌كان ببه‌سترێت و ره‌چاوی كارامه‌یی و ده‌ستپاكی و توانای ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ت و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاڵه‌نگارییه‌كانی قۆناغی داهاتو بۆ ئه‌و كه‌سه بكرێت كه پۆسته‌كه وه‌رده‌گرێت.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌و دو لیژنه‌یه‌ی له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه پێكهێنراون له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت، راپۆرتی خۆیان خستۆته‌ڕو و به‌شدارانی كۆبونه‌وه‌كه هاوڕابون له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی كاری لیژنه‌كان و ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌كانیان له هه‌ڵسه‌نگاندنی كاندیده‌كان و گفتوگۆ له‌سه‌ر ئیستحقاقاته نیشتمانییه‌كان.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پیرۆزبایی پێكهێنانی "ئه‌نجومه‌نی سیاسی نیشتمانی" له‌لایه‌ن لایه‌نه سونه‌كانه‌وه كردوه‌و راشیگه‌یاندوه، ئه‌م هه‌نگاوه نیشانه‌یه‌كی ئه‌رێنییه به‌ره‌و به‌هێزكردنی كاری سیاسی رێكخراو و یه‌كخستنی روانگه نیشتمانییه‌كان.
هه‌روه‌ها چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌ختی كردۆته له‌سه‌ر پابه‌ندبون به ئیتسقاقاته ده‌ستورییه‌كان و واده دیاریكراوه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتو.
