چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جەخت لەگرنگی بڕیارەکانی لوتکە دەکات و پێشوازی له‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی توركیا و په‌كه‌كه ده‌كات
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ستایشی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی كرد له میوانداریكردنی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی و جه‌ختیكرده‌وه، سه‌ركه‌وتنی عێراق له ڕێكخستنی لوتكه‌كه‌دا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پێگه‌ی سه‌ره‌كییه له ژینگه عه‌ره‌بی و ناوچه‌ییه‌كاندا و راشیگه‌یاند، پێشوازی له‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان توركیا و په‌كه‌كه ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌كه 228ه‌مین كۆبونه‌وه‌یان له نوسینگه‌ی موحسن مه‌نده‌لاوی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان و به ئاماده‌بونی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بوان پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی عێراقیان له میوانداریكردنی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر ڕۆڵی سه‌ره‌كی عێراق له گۆڕه‌پانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌ییدا كرده‌وه".
ئاماده‌بوان رایانگه‌یاندوه، "گرنگه به‌دواداچون بۆ بڕیاره‌كانی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی بكرێت، هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت و هه‌مو ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تیش به‌رز ده‌نرخێنین بۆ ڕۆڵی خۆیان له پێشكه‌شكردنی لوتكه‌كه به باشترین و جوانترین وێنه".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، ئاماده‌بوان باسیان له ڕه‌وتی كاری حكومه‌ت و پێشهاته گشتییه‌كانی ناوچه‌كه كردوه، به‌و پێیه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێشوازییان له ڕێككه‌وتنی توركیا له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه كردوه، كه كۆتایی به پاساوه‌كانی بونی توركیا له خاكی عێراق ده‌هێنێت و گرنگیی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه له ئاسایشی ناوچه سنورییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات‌دا ڕه‌نگ بداته‌وه.
